ناونیشانی بابەت: کیتۆ جەڵدەی دڵ دوو هێندە زیاد دەکات
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
کیتۆ ڕاستە سوودی زۆری هەیە ، بەڵام سیستمی خۆراکی کیتۆ بێ زیانی تەندرووستی نیە!
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە 5ی 3ی 2023 کۆلێجی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بڵاویکردۆتەوە دەرکەوتووە ڕێجیمی کیتۆ مەترسی جەڵدەی دڵ دووهێندە زیاد ئەکات ئەویش بەهۆی بەرزکردنەوە ڕێژەی LDL و apo-B لەناو خوێندا بەهۆی ئەو چەوریەی گۆشت کە بەبەڕێکی زۆر لە ڕجێمەکەدا هەیە.
توژینەوەکە بەر ئەنجامی کاری 11 ساڵی توێژەران بووە بەراوردی ڕێژەی جەڵدەی دڵیان کردووە لەو کەسانەی کە ڕجێمی کیتۆ ئەکەن لەگەڵ ئەوانەی ئەو ڕجێمەناکەن.
هاووڵاتییان بۆ کەمکردنەوەی کێش یان کۆنتڕۆڵی شەکر پەنا دەبەن بۆ سیستمی خۆراکی کیتۆ.
کار دەکاتە سەر گورچیلە و درووستکردنی بردی گورچیلە پرۆتینی گورچیلە زیاد دەکات،
کاریگەر ی دەکاتە سەر کۆئەندامی هەرس قەبزی و سکچون دڵ هەڵچوون وتێکەڵهاتن و گەڕانەوەی ترشی گەدە.
هۆکاری کەمی ڤیتامین و کانزاکان دەبێت لە جەستە،
مەترسی زیادبوونی ڕێژەی چەوریەکان لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان زەنگێکی مەترسیدارە، هۆکاری لاوزی ئێسک و ماسوولکەیە، تێکچوونی سوڕی مانگانەی لە ئافرەتان دا، کەمبوونی توانای بیرکردنەوە و تەرکیز.
بۆیە پێویستە کیتۆ لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ یان پسپۆڕی خۆراک بکرێت نابێت بە شێوازی عشوائی بکرێت زیان بەتەندرووستی مان دەگەیەنێت. [1]