ناونیشانی بابەت: هەندێک زاراوەی گرنگی تایبەت بە کێشەکانی نەزۆکی پیاوان
ئامادەکردن: د.دێراو سەعید
(fertility) : واتە توانای منداڵ خستنەوە.
(Male infertility) :- واتە ئەگەر پیاوەکە بە بەردەوامی و بە بەرنامە بەبێ بەکارهێنانی کرێم مادەی زیانبەخش بۆ ماوەی 1 ساڵ توانای منداڵ خستنەوەی نەبێت پێی دەوترێ نەزۆکی پیاوان.
(subfertility) :- واتە کەمبوونەوەی ئەگەری منداڵ خستنەوە بەڵام مەحاڵیش نییە. ئەکرێ چانسێک هەبێت بۆ منداڵ درووستکردن.
(Sterility) :- لە دەستدانی توانی منداڵخستنەوە بە تەواوی.
(primary male infertility) :- واتە پیاوەکە لە ڕابردودا و لە ئێستاشدا توانای منداڵ درووستکردنی نییە.
(secondary male infertility) :- واتە پیاوەکە لە ڕابردودا توانای منداڵ خستنەوەی هەبووە و منداڵی هەیە، بەڵام لە ئێستایا ئەو توانایەی لە دەست یاوە بە هەر هۆکارێک بێت.
(dyspermia) :- واتە سپێرمەکان لە ڕووی کواڵیتیی و ژمارەوە نائاسایین.
=KTML_Bold=قۆناغەکانی کەمبوونەوەی کواڵیتیی سپێرمە جوڵاوەکانی پیاو:-=KTML_End=
(mild male subinfertility) :- واتە سپێرمی بزێوو یاخود جوڵاو زیاتر بێت لە 10 ملیۆن سپێرم لەیەک ئاوفڕێداندا .
(moderate male subinfertility) :- نەزۆکی مامناوەند واتە ژمارەی سپێرمە بزێوەکانی پیاوەکە، لەنێوان 1 بۆ 10 ملیۆن سپێرم بێت.
(severe male subinfertility) :- نەزۆکی قوورس. واتە ژمارەی سپێرمە بزێوو جوڵاوەکانی پیاوەکە کەمتربێت لە 1 ملیۆن سپێرم.
(oligozoospermia) :- کەمبوونەوەی ڕێژەی سپێرم بۆ کەمتر لە 15 ملیۆن.
(teratozoospermia) :- واتە پیاوەکە ڕێژەیەکی بەرزی لە سپێرمی شێوە نائاسای هەیە، بەجۆرێ کە سپێرمە شێوە ئاساییەکانی کەمترە لە 4%.
(asthenozoospermia ) :- واتە کەمبوونەوەی توانای جوڵەی سپێرمەکان بە جۆرێک کەمتربێت لە (40%)
. (Oligoasthenoteratozoospermia) :- واتە کەمبوونەوەی بڕ و جوڵە و شێوەی ئاسایی سپێرمەکان.
(Cryptozoospermia) : واتە دۆزینەوە یاخود دەرکەوتنی سپێرم بە ڕێگای جیاکردنەوە (سەنتریفیوج) ، کە لەکاتێکدا بە شیکاری ئاسایی سپێرمەکان دەرناکەون.
(globozoospermia) :- واتە هەموو سپێرمەکان شێوەیان نائاساییە.
(necrozoospermia) :- واتە هەموو سپێرمەکان مردوون.
(Normozoospermia) :- واتە سپێرمەکان لە ڕووی جەوڵەو بڕ و شێوەوە ئاساین.
(Aspermia) :- واتە کەسەکە تۆواوی نییە.بەتەواوی.
(Sperm agglutination) :- واتە یەگرتن و بەیەکا نووسانی سپێرمەکان لەگەڵ یەکتریدا.
(Sperm aggregation) :- واتە بەیکدانووسانی سپێرمەکان لەگەڵ خانەکانی جیا لە خۆیان.
(sperm agllomeration ) :- واتە بەیەکدانووسانی سپێرمەکان و لەهەمانکاتیشدا لەگەڵ خانەی جیا لە سپێرمەکان پێکەوە نووساون. [1]