ناونیشانی بابەت: درێژیی چووک (زنجیرەی یەکەم)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
. درێژی چووک پێویستە چەند بێت بە پێی قۆناغەکانی تەمەن؟ ئەو هۆکارانە چین کاردەکەنە سەر قەبارەی چووک؟ ڕێگاکانی چارەسەر چین؟
=KTML_Bold=درێژی چووکی ئاسایی لە بارى ڕاکیشاندا چەندە:-=KTML_End=
- لە منداڵی تازە لە دایکبوودا درێژی چووک 2-3 سم.
- لە منداڵی تەمەن یەک ساڵدا 4 سم.
- منداڵی تەمەن دوو بۆ چوار ساڵ درێژی چووکی دەگاتە 5 سم.
- لە تەمەنی 6 بۆ 8 ساڵیدا دەگاتە 6 سم.
- لە منداڵی 8 بۆ 12 ساڵیدا درێژیەکە دەگاتە 6.4 سم.
- کاتێک منداڵەکە دەگاتە 14 ساڵی درێژی چووکی زیاتر دەبێت لە 7.5 سم و کاتێک دەگاتە 16 ساڵی درێژییەکە دەبێت بە 9 سم.
- درێژی چووک لە دۆخی ڕەپبووندا لە کەسێکی پێگەیشتوو بە شێوەیەکی ئاسای 12 بۆ 14.5 سم.
- درێژی چووک بەپێی ناوچە و وڵاتەکان دەگۆڕێت و جێگیر نییە، بۆ نموونە بەگشتی لە وڵاتی کامبودیا تێکڕای درێژی چووک 10 سم، لە وڵاتێکی وەک و ئیکوادۆر درێژی چووکی ئاسای 17 سم.
- بنچینەی قۆناغەکانی گەشەکردن و درێژی و ئەستووری چووک هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆنە، کە بە هاوکاری کوێرەڕژێنەکانی مێشک خانەکانی گوون چالاک دەبن بۆ درووستکردنی هۆڕمۆنی نێرینە.
- هۆکارەکانی بچووکی چووک لە منداڵدا دەگەڕێتەوە بۆ ناتەواوی و کەمی لە هۆڕمۆنی نێرینەدا بەهۆی:-
- بوونی ناتەواوی لە کڕۆمۆسۆمەکان یا بازدانی جینی کە بەهۆیەوە کوێرە ڕژێنەکان ناتوانن ئەو هۆڕمۆنانە بەباشی دەربدەن کە بەرپرسن لە درووستکردنی هۆڕمۆنی نێرینە.
- یاخود ئەکرێ هۆکارەکە پەیوەندی بە خودی خانەکانی گوونەوە هەبێت بەهۆی کێشەی ناتەواوی کڕۆمۆسۆم کە ناتوانن هۆڕمۆنی نێرینە درووست بکەن.
- ئەکرێ هۆکارەکە بەهۆی زیانگەیشتن بێت بە گوونەکان بۆ نموونە کاتێک لە سکی دایکیدایە گوونی سوڕابێت و پوکابێتەوە یاخود گونەکانی دانەبەزیبێت و لە سکیا مابیتەوە.
- بەرکەوتنی زەبر بۆ گوونەکان یاخود شێرپەنجەی گوونەکان یاخود وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە وەک تیشک و چارەسەری کیمیایی کە هۆکارن بۆ پوکانەوەی خانەکانی گوونەکان و وا دەکات بەباشی هۆڕمۆنی نێرینە درووست نەبێت و ببێتە هۆی بچووکی چووک.
- حاڵەتێکی زگماکی هەیە کە ناسراوە بە (Cloacal exstrophy) کە ئەندامەکانی ناوەوە وەک ڕیخۆڵە دائەبەزنە خوارەوە و دەرەپەڕێن کە بەهۆیەوە قەبارەی چووک بچووک دەرەکەوێت.
حالەتێکى زکماکى هەیە کە ناسراوە بە (baldder extrophy) کە میزەلدان بە کراوەى امینینەوە بەهۆى باش درووست نەبوونى ڕوبوشى میزەلدان و دیوارى سک کە ئەکرێت ئەم حالەتەى لەگەڵابێت (epispadias) واتە دەڕجەى بۆرى میز لەسەڕەوەى جووک ئەکرێتەوە جوک بە باشى گەشەى نەکردووه.
.- هەندێک جار بەهۆی حاڵەتێکی زگماکیەوە پێستی چووکی منداڵەکە نووساوە بە سکیەوە. یا بەهۆی کاریگەریی دوای خەتەنەکردنەوە ، یاخود بەهۆی قەڵەوی منداڵەکە و زۆری چەوری ناوچەی بەرمیزەڵدان و ڕانەکانی چووکی بچووک دەرەکەوێ.
- هەندێک جار بەهۆی ئەوەی کە دەرچەی میزی منداڵەکە دەکەوێتە بەشی خوارەوە بەوەش چەمانەوەیەک درووستەبێت بەهۆی باش گەشەنەکردنی خانەکانی چووکەوە.
- ئەگەر هەستکرا کە منداڵ دوای لە دایکبوونی یاخود لە قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی چووکی بچوکە لە حەدی ئاسای خۆی باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دەستنیشان کردنی هۆکارەکەی. [1]