ناونیشانی بابەت: درێژی چووک (زنجیرەی دووەم)
ئامادەکردن: د. دێراو سەعید عوسمان
لێرەدا باسی هۆکارەکانی بچووکی چووک دەکەین لە دوای تەمەنی باڵغبوون و پێگەیشتن کە ئەمانەن:-
- هەندێک جار بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز بۆ چووک ئەکرێت بەهۆیەوە بەشێکی چووکی بۆ لاببرێت بە نەشتەرگەری.
- ئەکرێت بەهۆی شکانی چووکەوە و دوای چارەسەرکردنی بەهۆیەوە چووکی بچووک بێتەوە.
- هەندێک جار دوای تەمەنی 50 ساڵی کەسەکە ئەکرێت بەهۆی نەخۆشی پایرۆنیزەوە چووکی بچەمێتەوە و بچووک ببێتەوە.
- هەندێک نەخۆشی پێست هەیە کەبەهۆیەوە پێستی چووک دەپووکێتەوە و بچووک دەبێتەوە یاخود بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چووک بەهۆی شێرپەنجەوە چووک بچووک دەبێتەوە.
- ئەو کەسانەی کە زۆر قەڵەون بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری دەوری بەرمیزەڵان و ڕانەکانی بەهۆیەوە چووکیان بچووک دەرەکەوێت.
- حاڵەتێکی باو هەیە لە ناو گەنجاندا کە ناسراوە بە (penile dysmorphophobia) کە کەسەکە هەست دەکات و وابیردەکاتەوە کە قەبارەی چووکی بچووکە بەوەش هەست بە شەرموو سترێس دەکات.
- یەکێک لەو بۆچوونانەی کە زۆر باوە لەناو کۆمەڵگەدا ئەویش ئەوەیە کە پێان وایە قەبارەی چووک کاریگەریی هەیە لەسەر توانا و چێژی سێکسی ئەوەش لە ڕاستیدا هەڵەیە و بنەمای زانستی نییە، ئەکرێت کەسێک قەبارەی چووکی گەورەبێت و تووشی نەخۆشییەکانی لاوازی سێکسی ببێت وەک هەموو کەسێکی تر.
- چارەسەری بچووکی چووک لە، منداڵدا پشت دەبەستێت بە هۆکارەکان ، کە ئەکرێ بە کرێمی هۆڕمۆنی یاخود حەب یا دەرزی بەپێی قۆناغەکانی تەمەن دیاری دەکرێت، یاخود نەشتەرکەرى کێشەى دواى خەتەنه، یاخود نەشتەرکەرى حالەتە زکماکییەکان کە باسمان کرد پێشوتر.
بۆ تەمەنی دوای باڵغبوون و پێگەیشتووی کەسەکە تەنیا ئەم ڕێگایانە مان هەیە بۆ درێژکردن یاخود ئەستووربوونی چووک ئەوانیش:-
- لە ڕێگای نەشتەرگەری بڕینی دوو بەستەری ژێرەوەی چووک کە بەهۆیەوە ئەتوانرێ یەک بۆ دوو سانتیمەتر درێژ بکرێت، یاخود نە شتەرکەرى ڕیکردنەوەى خواروى جووک ئەگەر پێویست بکات.
- ڕێگای دووەمان کە ناسراوە بە (penuma) بریتییە لەتەکنیکێکی نوێ بە دانانی ئامێرێکی سلیکۆن بە نەشتەرگەری وەک و کیف لەژێر پێستی چووکدا دادەنرێت کە درێژی چووک بۆ دوو سم و ئەستووریەکەی بۆ 4 سم زیادەکات.
- تاکوو ئێستا هیچ ڕێگایەک یاخود دەرمانێکی زانستیمان نییە بۆ گەورەکردنی قەبارەی چووک تەنیا ئەو ڕێگایانە نەبێت کە باسمان کرد.
- لەو کەسانەی کە بچووکی چوکیان بەهۆی قەڵەویەوەیە دەتوانین بە لابردنی چەوریەکانی دەوری بەرمیزەڵانی چووکی 1 بۆ 2 سم درێژتر بێت. [1]