ئەلفبێی کۆنی #کورد#ی کە مێژوونووسی نەمساوی ) جۆزێف هاممەر پورگستال) ساڵی 1806 لە پەڕتووکی (شوق المستهام و معرفة ڕموز الأقلام) ی (ئیبن ئەلوەحشییە ئەلنەبەتی) یەوە وەرگیرتووە و کە لە بەرانبەریدا بە پیتی لاتینی دەرخستووە.
ئەم پەڕتوکە واتە پەڕتوکەکەی ئیبن ئەلوەحشییە ساڵی 856 ی زایینی (1167) ساڵ بەر لە ئێستا نووسراوە و باسی زمانە دێرینەکانی ناوچەکە دەکات لە ناویاندا زمانی کوردی و فیرعەونی و سریانی و کەنعانی و قیبتی وە بەراوردی کردوون بە زمانی عەرەبی.[1]