ناونیشانی بابەت: نەخۆشی چەمانەوەی چووک (پایرۆنیز) چییە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە درووستبوونی شانەیەکی ڕەقی ناشێرپەنجەیی لەسەر بۆری چووک کە لەژێر پێستی چووکدا هەستی پێدەکرێت لەکاتی دەستلێدان.
- بوونی ئەم گرێیە دەبێتە هۆی گۆڕان لە شێوە و قەبارەی چووکدا هەروەها چووک دەچەمێتەوە لەکاتی ڕەپبووندا، وە کەسەکە هەست بەئازار دەکات.
- ئەم حاڵەتە لە هەموو پیاوێکدا ئەگەری ڕوودانی هەیە بەتایبەت کەسانی سەروو 50 ساڵی، هەندێک لە گەنجان خۆیان سرووشتییەن چوکیان خواری تێدایە ئەوە حاڵەتێکی ئاساییە.
=KTML_Bold=لەکاتی بوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت:-=KTML_End=
- بوونی گرێیەکی ڕەق لەسەر چووک کەلەژێر پێستەکیدا هەستی پێدەکرێت لەکاتی دەست لێداندا.
- چەمانەوەیەکی ئاشکرا و وازحی چووک بۆ سەرەوە یاخود خوارەوە یا بەلاداکەوتنی چووک بەملاولادا.
- کەسەکە کێشەی بۆ درووستەبێت لە ڕەپبوونی چووک دا.
- کوورتبوونەوەی چووک.
- بوونی ئازار لە چووکدا لەکاتی ڕەپبوون و هەنێ جاریش بێ ڕەپبوون ئازارەکە هەر درووستەبێت، کە بەهۆیەوە کەسەکە ناتوانێ بەباشی کاری سێکسکردن ئەنجام بدات.
- لاربوونەوەی چووکی پیاوەکە بەتەنیا یاخود لەگەڵ بوونی ئازاردا، وادەکات کە نەتوانێت کاری سێکسی ئەنجام بدات.
- هۆکاری حاڵەتەکە ئەکرێ بەهۆی چەندین جار برینداربوونی چووکەوە ڕوبدات وەک شکانی چووک لەکاتی سێکسا یاخود لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشێک یا زەبرێک بەر چووک کەوتبێت.
- یەکێک لە هۆکارەکانی تری نەخۆشییەکە ئەکرێ پەیوەندی بە نەخۆشییەکی بۆماوەییەوە هەبێت بە ڕێژەی لە 30% کەبەهۆیەوە پەنجەکانیان ڕەق و خوار دەبێت.
بەڕزى پەستانی خوێن، شەکره، خواردنەوەى مادە کحولییەکان، جگەڕە کێشان هۆکارن.
- بۆ پشکنینی حاڵەتەکە سۆنەر یاخود ئەشیعەی ملەوەن بەکاردەهێنین بۆ دڵنیا بوونەوە لە قەبارەی گرێکە و ئەو زیانانەی کە ئەگەری هەیە بە خوێنبەرەکانی چووک کەوتبێت.
- لە 15% حاڵەتەکان بەبێ چارەسەر ئەکرێ خۆیان باشتر ببنەوە بەڵام زیاتر لە 40% ی حاڵەتەکان قوورسن و پێویستیان بە چارەسەری پێویستە لە ڕێگای دەرمان یاخود دەرزی تایبەت یاخود چارەسەر لە ڕێگای نەشتەرگەری. [1]