ناونیشانی بابەت: نەخۆشی پاقلە
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
نەخۆشییەکی بۆماوەییە زیاتر کوڕان تووش ئەبن بەهۆی نەبوونی ئەنزیمێک لە لەشدا، خواردنی پاقلە ئەبێتە هۆی تێکشکانی خرۆکە سوورەکانی خوێن.
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
بێتاقەتی و بێ ڕەنگی یان منداڵ ڕەنگی زەرد ئەبێت بە تایبەت ناو چاوەکانی، هەروەها ڕەنگی میزی قاوەیی تۆخ ئەبێت وەک ڕەنگی چای.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
پێویستە پزیشک بیبینێت و زۆرجار پێویستە خوێن وەربگیرێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت جارێکی تر قالە بخورێتەوە و تەنانەت بۆنیشی بکا، دکتۆر لیستێکت ئەداتی ناوی دەرمان و ئەو خواردنانەی تێدایە کەوا نابێت بخورێت. [1]