پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,538
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
زەنگی پێشهاتێکی مەترسیدار
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەنگی پێشهاتێکی مەترسیدار

زەنگی پێشهاتێکی مەترسیدار
$زەنگی پێشهاتێکی مەترسیدار$
#عارف قوربانی#
سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە بارەگای نەتەوە ‌یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی داعش سازکرا، لە کۆبوونەوەکەدا ڤلادیمیر ڤۆرۆنکۆڤ، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نووسینگەی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ڕاپۆرتێکی پێشکێش کرد و تێیدا کۆمەڵێک زانیاری و ئاماژەی مەترسیداری سەبارەت بە داعش خستەڕوو.
لە ژمارەی چەکدارەکانیان، شوێنی مانەوەیان، جۆری چەک و سەرچاوەی پارەدارکردنیان، هەروەها ژمارەی ئەو نەوە تازەیەی داعش، کە ئێستا لە قۆناخی پێگەیاندندان. بەشێوەیەکی گشتی ئەو وردەکارییانەی لە و ڕاپۆرتەدا خرایەڕوو، مایەی هەڵوەستە لەسەرکردنە، جێی گومان و پرسیارە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە، دوو شت بۆ من جێی پرسیار بوو، یەکەمیان ناسنامەی داعش، دووەمیان جۆری مامەڵەکردنی زلهێزەکانی دونیا و وڵاتە هەرێمایەتییەکان لەگەڵ داعشدا. لەم بارەیەوە لە چەندین وتار و دیداری ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنی و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا سەرنج و گومانی خۆم خستووەتەڕوو کە داعش ئەگەر ڕاستەوخۆش درووستکراوی دەزگا هەواڵگرییەکان نەبووبێت، بەشی ئەوە خەڵکیان خزاندووەتە ناوییەوه، ‌ تا بەپێی خواست و ئامانجی دەزگا هەواڵگرییەکان ئاڕاستەیان بکەن و بەکاریان بەرن.
گوێبیستی تێبینی خەڵکانی دیکەش بووم و وتاری کەسانی دیکەشم لەوبارەیەوە خوێندووەتەوه، ‌ کە بەهەمان شێوە گومانیان لە ناسنامەی داعش هەبووە، بەڵام ئەوە بۆچوون و سەرنجی نوخبەیەکی کەم بوو. ڕای گشتی بە جۆرێکی دیکە لە داعش و لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە ‌داعش و سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکەیان دەڕوانی و هەندێکیان تا ئێستاش وەک داعشبەزێن وێنا دەکرێن، لەکاتێکدا خۆیان هەڵسوڕێنەر و بەکاربەری داعش بوون.
دوای ئەم ڕاپۆرتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەق وایە ئەوانەی تاوەکو ئێستا لەبارەی ناسنامەی داعشەوە هیچ ختوکەیەک بە مێشک و ئەندێشەیاندا نەهاتووە، هەڵوەستەیەک بکەن و خۆیان بخەنە بەردەم هەندێک پرسیارەوە. ئایا داعش چی بەسەرهات؟ چەکدارەکانی لە کوێن؟ کێ‌ چەک و خواردن و پێداویستییان بۆ دابین دەکات؟ لەکوێ‌ حەشاردراون؟ بەتایبەت ئەو ژمارانەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەندێ‌ ناوەندی هەواڵگری لە ڕاپۆرتەکانیاندا ژمارەی لەوە زیاتریش دەڵێن.
ئایا جێی هەڵوەستەکردن نییە بگوترێت نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش بە نهێنی لە ناوچەکانی نێوان ئێراق و سووریان؟ لەکاتێکدا دەگوترێت داعش مەترسییەکی جیهانییە، ئایا جێی تێڕامان نییە 10000 چەکدار کە مەترسیبن بۆ سەر مرۆڤایەتی، خۆیان ئامادە بکەن بۆ پەلاماردان و کاری تیرۆرستی، بەم هەموو تەکنەلۆژیایەی زانیاری و سەرچاوەی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە، نەیاندۆزینەوە؟ لە کاتێکدا لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە جووڵەی هەسارەکانی ناو گەردوون و کانزاکانی ژێر زەریا و دەریاکان دەدۆزنەوە، بەڵام چەکدارەکانی داعش نابیننەوە؟
ئاسمانی سووریا لە ‌ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریا و وڵاتی ڕووسیادایە، ئاسمانی ئێراق لەژێر کۆنترۆڵی بەغدا و تا ڕادەیەک ئەمریکادایە، ڕۆژانە گوێبیستی هەواڵی دڵتەزێنی ئەوە دەبین تورکیا بە درۆن لە گەرمەسێری باشووری کوردستانەوە تا کوێستانەکانی قەندیل و دەشت و هەردەکانی ڕۆژاوای کوردستان، کچ و کوڕی کورد بە ئامانج دەگرێت، کە لایەنگر یا ئەندام، کادر و فەرماندەی پەکەکەن. بێگومان ئەوەی تورکیا دەیکات بە هاوئاهەنگی و پێدانی زانیاری دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژاوا و لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕووسیا و ئەمریکایە. جاری وایە لەناو شاری سلێمانی لە کەلار، لە چەمچەماڵ، لە شنگال، لە قامیشلۆ، گەریلایەک بە نهێنی و بەبێ‌ چەک و ڕەنگە بۆ سەردانی پزیشکێک چووبێت، دەزگا هەواڵگرییەکان شوێنپێی هەڵدەگرن و دەکرێتە ئامانج. بەڵام 10 هەزار، بەڵێ‌ 10 هەزار چەکداری داعش بە نهێنی ماونەتەوە و گوایە جیهان بە شوێنیاندا دەگەڕێت، ئایە هەر ئەم بەراوردە بەس نییە بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی نێودەوڵەتی؟
ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین ئاماژەی مەترسیداری تێدایە، دەڵێت لە شەش بۆ 10 هەزار چەکداریان هەیە لەنێوان ئێراق و سووریا، 10 هەزار چەکداری دیکەیان دەستبەسەرن لە زیندانەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات 30 هەزار گەنجی خوار تەمەن 12 ساڵ لە کەمپ و زیندانەکان لە قۆناغی مێشک شۆردنەوە و ئامادەکردندان. ئاماژە بەوەش دەکات ئێستا داعش خاوەنی درۆنە.
دەبێت ڕاستییەک هەیە وەک خۆی ببینرێت، ئەویش ئەوەیە داعش هەر ناو و ناسنامەیەکی هەبێت، بریتییە لە دەستکەلایەک بەدەستی دەزگای هەواڵگریی هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە، کەی و لە کوێ‌ پێویستیان بوو، چۆنیان بوێ‌ بە و جۆرە بەکاری دەبەن. هێشتنەوەی 10 هەزار چەکداریان لەنێوان سووریا و ئێراق، هەروەها یەکلایینەکردنەوەی چارەنووسی 10 هەزار چەکداری دیکەیان وەک دەستبەسەر لە زیندان، کە هەر چرکەساتێک پێویست بێت بە سیناریۆیەک ئەوانیش ئازاد دەکەن، ڕێگەدان بەپێگەیاندنی 30 هەزار مێردمنداڵی خوار 12 ساڵ، چاوپۆشیکردن لە دەستڕاگەیشتنیان بە (درۆن) . هەموو ئەم پێدراوانە پێمان دەڵێن داعشێکی بەهێزتر لەوەی پێشوو ئامادەیە و لە چرکەساتی پێویستدا لە و شوێنەی بۆیان دیاری دەکرێت، دەردەکەون.
هیچ ئاماژە و هەلومەرجێکی دیاریکراو نییە تا بزانرێت کام جوگرافیا بژاردەی دەرکەوتنەوەی داعش دەبێت، بەڵام بە حوکمی جوگرافیا ئەو نزیک بە 10 هەزار چەکدارەی باسی دەکەن، دەکەونە نزیکی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستانەوە. هەروەها ئەو 10 هەزارەی دیکەیان کە دەستبەسەرن لە ڕۆژاوای کوردستانن. ئەو 30 هەزارەی لە قۆناغی پێگەیاندندان ئەوانیش هەر لە دەوروبەری کوردستانن. هێزە هەرێمایەتییەکانیش لەمێژە خەریکی مشتوماڵی پلان و پیلانن لە ‌دژی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان. کورد بۆ خۆیشی لەبەر هۆکاری ناوخۆیی ئاگای لەوە نەماوە لەدەرەوەی خۆی چی دەگوزەرێت، بۆیە بە دوور نازانرێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا، داعش بکرێتە سەرئێشەی گەورە بۆ کورد و کوردستان بکرێتە مەنزڵی دەرکەوتنەوەیان.
لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە ڕێکخراو و هێزە پەڕگیر و گرووپە تیرۆریستیانە، زۆرتر وابەستەن بە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانەوە، ئەرکی سەرەکی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستانە ئاگایان لە یارییە موخابەراتییەکان بێت. لەم ڕووەوە وەک زۆر لایەنی دیکە، کوردستان گیرۆدەی ئەوەیە دەزگای ئەمنی و هەواڵگریی نییە، ئەوەی هەیە دەزگای ئەمنی حیزبەکانن (پارتی و یەکێتیی) . دەزگای ئەمنی یەکێتیی لەسەردەمی سەرهەڵدانی باڵی ڕیفۆرمەوه، ‌ کە وا بۆ دوو دەیە دەچێت سەرقاڵە بەناوخۆی یەکێتییەوە و خەریکی خۆیەتی، لەپێش کۆنگرە و دوای کۆنگرەش چاوێکیان کردبووە هەزار چاو بۆ چاودێری کادیرەکانی یەکێتیی، لە 8ی تەممووزی ساڵی ڕابردووشەوە‌ حاڵی مەعلومە بۆ خەڵکی. دەزگا ئەمنییەکانی پارتی لە ڕابردوودا نەک هەر ئاگای لە و یارییانە هەبوو، بگرە بەشێک بوو لە یارییەکان، بەڵام پێدەچێت ئێستا ئەویش پەتای نەخۆشییەکەی یەکێتیی گرتبێت. کە ئەمەش وادەکات کورد ئاگای لەوە نەبێت چی دەگوزەرێت لە ناوچەکە، ئەوەش ڕوونە کاتێک ئاگایی پێشوەختەی نەبوو، ناتوانێت خۆی بۆ ئەگەرەکان بە باشی ئامادە بکات.
لە ‌هەموو ئەمانەش زیاتر ئەوەی پێویستی بە هەڵوەستە لەسەرکردنە، ئاماژەدان بوو بەوەی داعش لە باکووری ئێراق لە ڕێگەی درۆنەوە خۆی چالاک کردووە. باکووری ئێراق مەبەستیان لە هەرێمی کوردستانە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە. ئەوەی تا ئێستا بە درۆن لە باشووری کوردستان ئەنجام دراوە، تورکیایە بەپلەی یەکەم، ئەو هێرشانەی دیکەش بۆ سەر هەولێر ئێران و گرووپە وابەستەکانی ئێرانن. تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نەبووە بۆ ئەوەی هیچ کام لە و کردەوانەی بە درۆن ئەنجام دراون داعش بووبێت. ئەم ئاماژەیەی نەتەوە ‌یەکگرتووەکان زەنگی پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێویستی بە بیری ورد هەیە. بەڵام دەسەڵاتدارانی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان هەموو سەرنجیان لەسەر ململانێی یەکترییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار. [1]
ئەم بابەتە 597 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو ــ 13-08-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 597 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,538
وێنە 105,731
پەرتووک PDF 19,696
فایلی پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
فۆڵدەرەکان
شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان شەهیدان - پارت / لایەن - حزبی شیوعی عێڕاق وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو شوێنەوار و کۆنینە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەوار و کۆنینە - شار و شارۆچکەکان - کۆیە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!