بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی خۆشەویستی سەرجەم پارچەکانى کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە گشتیى و #هەولێر# پایتەخت بە تایبەتی دەکەین.
ئومێد دەکەین سەری ساڵی تازە و نەورۆزی جەژنی نەتەوەیى و خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری و ئازادی، ببێتە مایەى یەکڕیزى نێوماڵى کورد و ئارامی و سەقامگیری زیاتر و پتەوکردنى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن و خۆشگوزەرانى و بەختەوەرى بۆ هەموو لایەک.
بە پێویستی دەزاین لەم بۆنەیەدا داوا لە هاووڵاتییانى خۆشەویست بکەین لە کاتى چوونە گەشت و سەیران و ناو سرووشتى جوانى کوردستان، وەک بەرپرسیاریەتیەکى نیشتمانى پابەندبن بە پاک ڕاگرتن و پاکوخاوێنى و پاراستنى ژینگەى کوردستان.
جارێکی دیکە نەورۆز و سەرى ساڵى تازەتان پیرۆز، هیواخوازین لە سایەی ئەو ئاساییش و ئارامیەی لە هەرێمى کوردستان بەرقەرارە، لەگەڵ خۆشەویستان و ئازیزانتان جەژنێکى خۆش بەسەر ببەن.
خودای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت[1]
ئومێد خۆشناو _ پارێزگاری هەولێر
29ی ڕەشەممەی 2722ی کوردی
20ى ئازارى 2023ی زایینی