هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە سەرتاسەری کوردستان
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
هیوادارم جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و هەوێنێک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی لەنێوانماندا. هەموومان بە ڕۆحێکی کوردانە و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی کوردستاندا کاربکەین و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین.
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی و بڵێسەی ئاگری نەورۆزدا، ڕایدەگەیەنین کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەرۆشی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان. پێشوازی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەین کە خزمەت بە گەلەکەمان و خەڵکە خۆڕاگرەکەمان بکات. ئێستا و هەمووکاتێک ئامادەی دیالۆگی نیشتمانی و بوونیادنەرانەین و لەبەرانبەر ئەم ئەرکە نەتەوەیی و مێژووییەی لەسەر شانمانە بەرپرسیار دەبین.
باوەڕی پتەو و نەگۆڕمان بە یەکگرتوویی هەیە، چونکە تەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانین مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەدەستبهێنین و داهاتوویەکی پرشنگدار بوونیادبنێین.
ئەمڕۆش کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕزگارکردن و ڕاپەڕینی #کەرکووک#ی خۆشەویستمان، بە دڵ پیرۆزبایی لە کەرکووک و کەرکووکییە سەربەرزەکان دەکەم و دڵنیایان دەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە دەبێت بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەمێنێتەوە و بە خوێنی خۆمان قودسی کوردستان دەپارێزین.[1]
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و سەرفرازبن
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان