ناونیشانی کاری هونەری: ئۆپەرێت بۆ یادی نەورۆز
ناوی نووسەر: #عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی#
منداڵان پێکەوە ئامادەکارییان کردبوو بۆ نەورۆز و بڕیاریان دابوو کە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر ئەو یادە بکەنەوە چونکە پێیان وابوو ئاهەنگ و گۆرانی وتن و خواردنی جۆراوجۆر ڕاستە خۆشە بەڵام خۆشییەکی کاتییە و بەشێوەیەک نامێنێتەوە کە لە ڕۆژان و ساڵانی داهاتوودا بیبینن و شانازیی پێوە بکەن بۆیە کەوتنە گفتوگۆکردن:
لیا:
هاوڕێیان وەرن بایادی نەورۆز...جیاوازتربێ لە ساڵانی پێشوو
بەئەنجامدانی کاری جۆراوجۆر...بەخۆشییەوە بەشداربین هەموو
کۆرس:
بایادی نەورۆز بەرز ڕابگرین...گشت ئامادەبین لە بۆ پێشوازی
چونکە لەمێژە کە نەورۆزی کورد ... بۆمان بووەتە جێگەی شانازیی
ئاوان:
من دەمەوێت ئەم نەورۆزە...هەریەکەو نەمامێک بێنین
لەشەقام و باخچەو کۆڵان...زۆر بەجوانی بیانڕوێنین
ئایان:
من نەمامێک تۆ نەمامێک...با هەڵمەتمان فراوان بێ
لە شارۆچکە و گوند و شارا...تا کوردستان گەش و جوان بێ
ڕاسا:
من باخچەیەک تۆ باخچەیەک...گوڵڕێژ دەکەین بەئاسانی
هەتا سبەی کوردستانمان...گوڵستانێک بێت لەجوانیی
کۆرس:
هەموو وەک یەک دڵسۆزانە...بڵێین ئێمە دۆستی ژینگەین
هەتا ژینگە پارێزراو بێ...بە یەکەوە هەوڵ دەدەین
...
با دوکەڵی تایە و لاستیک...ژینگەکەمان لێ پیس نەکەن
مرۆڤیش بە بۆنی ناخۆش...بەرەو نائارامی نەبەن
...
هەوای خاوێن بەردەوام بێت...وەکو پاکیی و سازگاری خۆی
هەوڵنەدەین بەو پیسییە ...بیشێوێنێن و ڕێگر بین بۆی
...
نەورۆزیش وەک نازداریی خۆی...شکۆی زیاتر دەردەکەوێ
چونکە وردو درشتی کورد...وەک یەک نەورۆزیان خۆشدەوێ
...
دەی باهەموو دەنگ و ڕەنگمان...تێکەڵاوی یەکتر بکەین
بڵێین نەورۆز بەخێر ﮪاتی...یەکدەنگی خۆمان دەربخەین
...
جوانیی ژینگە و هاوکارییمان...بپارێزین درشت و ورد
پەیامێک بێ جێی شانازی...بۆ نەورۆز و بۆ ئێمەی کورد
ڕۆژی دەرچوون: #08-02-2023#
[1]