$سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی پەیامێک ئاڕاستەی گەنجامی عەشیرەتەکەی دەکات$
جەوهەر هەرکی: چیتر سازش بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم ناکەین
بسم اللە الرحمن الرحیم
(ۆقُلِ اعْمَلُوا فَسَێرَی اللَّهُ عَمَڵکُمْ ۆرَسُولُهُ ۆالْمُۆْمِنُونَ ۆسَتُرَدُّونَ إِڵی عَالِمِ الْغَیْبِ ۆالشَّهَادَەِ فَیُنَبِّئُکُمْ بِمَا کُنْتُمْ تَعْمَلُونَ)
نامەیەک لە جەوهەر محیەدین ئاغا هەرکیەوە بۆ گەنجان ولاوانی
عەشیرەتی هەرکی
دوای ڕێزو سڵاو...
گەنجانی عەشیرەتی هەرکی بەوردی نامە سەنگین و کاریگەرییەکەی ئێوەم خوێندەوە، کاتێک نامەکەتانم بینی دڵم جارێکی تر بریندار بوو چونکە بەڕاستی کاریگەربوو، بۆیە دەبێت ئەوە بزانن کە دوای کۆچی دوای باوکم و کاتێک بەرپرسیارەتی عەشیرەتەکەمانم گرتە ئەستۆ بەڵێنم دا بەخۆم کە هەموو قوربانییەک بدەم لەپێناو بەدەستهێنانی مافی عەشیرەتەکەمان، بۆیە دەبێت لاتان ڕوون بێت ئێمە لە پێکهاتەیەکی نموونەیی کۆمەڵگە پێکهاتوین لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ڤیان و میهرەبانی و لێبوردن و سەکەوتن پەروەردە کراوین، هەموو بەها جوانەکان و پەرەنسیپ و ڕەوشتە جوانەکانی ژیان لە ئێوەوە بە میرات بۆم ماوەتەوە، گەنجان و ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی هەرکی وەک دیارە بە درێژایی ساڵانی ڕابردو، و مێژووی خەباتی گەلی کوردستان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، ئێوە شان بەشانی خەباتگێڕانی گەلەکەمان خزمەتتان کردووە، هەموو کات ئێوە وەک عەشیرەتی هەرکی پێشەنگ بوونە و بەردەوام ڕۆڵێکی نموونەیی و کاریگەرتان گێڕاوەو لەو پێناوەش دا قوربانی زۆرمان داوە...
ئێوە هێماو سەرچاوەی چاوانەترسی و هێز و سەرفرازین.
دەمەوێت هەموو گەنجان و لاوان و پیاوماقولانی هەرکی دڵنیا بکەمەوە من هیچ کاتێک ڕادەستی ئەو واقعەی ئێستا عەشیرەتەکەم پیادا دەرباز دەبێت نەبوومە کە بە زۆرەملێ بەسەریدا سەپێنراوە و ئیتر بەهیچ شێوەیەکیش ناهێڵم عەشیرەتی هەرکیش بەم واقعە تاڵەدا بڕوات، ئێمە کەم نین و کەمیشمان نەکردووەو درەنگیش نەهاتوین و بەردەوام دەبین و بە ئیرادەی خۆمان بەرەو پلان و ئامانجەکانمان دەچین. سەرەڕای ئەو زوڵم و ستەمای لە ئێمە دەکرێت بەڵام پەنا بەخوا ئیتر ڕێگا نادەین بە هیچ کەس و لایەنێک ستەممان لێ بکات.
جەماوەری بەشەرەفی کوردستان
گەنجانی خوێن گەرمی هەرکی
مخابن بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو مافی خەڵکی عەشیرەتی هەرکی پێشێل دەکرێت و ستەم و زوڵمیش هەر بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی کە لە ئابی 2002 و کاتێک حکومەتی ئێراق لە لوتکەی دەسەڵاتدابوو لەبەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان بەگشتی و مافی هەرکیەکان بەتایبەتی ئێراقم بەجێهێشت و لەیەکەم هەنگاودا لەگەڵ سەرکردەکانی کوردستان بەنهێنی کۆبووینەوە.
هەروەها لە ساڵی 2003 جارێکی تر ئێمە لەگەڵ ئەوان دا کۆبووینەوەو بۆ ئەووی هیچ بیانویەکیان نەبێ سەرەنجام هەموو چالاکییە سیاسییەکانی حیزبەکەم ڕاگرت، بۆیە لە ساڵی 2011 بۆ ئەوەی مافە زەوتکراوەکانمان بگەڕێنەوە بڕیارم دا بە تەواوەتی هەموو چالاکیە سیاسییەکانی حیزبی و سیاسی ڕابگرم لەپێناو پێدانی ماف و ئیمتیازی عەشیرەتی هەرکیەکان و گەڕاندنەوەی زەوییە داگیرکراوەکان، بەڵام هیچ هەنگاوێکی جددیمان نەدیت بۆ گەڕاندنەوەی مافە ڕەوایەکانی عەشیرەتی هەرکی، بەڵکوو زوڵم و ستەمی خۆیان زیاتر کرد و موڵک و زەوییەکانمانیان داگیرکرد.
جگە لە داگیرکردنی زەوییەکانمان زیندانەکانیشیان پڕ کردووە لەو کەسانەی کە بەرگریان لە مافی عەشیرەتەکەمان دەکرد، کەچی بیریان چو ئەو کەسانەی زیندانی کراون لە #شنگال#ەوە تا ڕۆژاوای #کەرکووک# ڕۆژانێک دژی داعش لەسەر ئاستی هەموو میحوەرەکان دەجەنگان.
دەسەڵاتدارانی هەرێم وا دەزانن ئێمە ڕادەست دەکەین یان ڕادەست دەبین، پێیان دەڵێین نەخێر چیتر سازشتان بۆ ناکەین.
بۆیە بۆ لەمەو بەدواوە ئیتر ئەم ستەمە قبووڵ ناکەین و من وەک کەسایەتییەک بەوردی بەدواداچوون دەکەم.
ئەگەر زوڵم و ستەم لە یەک کوڕی عەشیرەتەکەم بکرێت وەک ئەوە وایە ستەم لە جەوهەری کوڕی محێ ئاغا و هەموو هەرکییەکان کرابێت و ئیتر ئەوەی کراوە بە هیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نییە.
داوام لە کوڕانی عەشیرەتی هەرکی ئەوەیە کە دەست لەناو دەست یەکڕیز و یەکگرتوو بن و ئێمە بە یەکگرتن زیاتر بەهێز دەبین و کەس لە ئێوەی هەرکی چاکتر و باشتر نییە.
دەبێت بۆ هەموو لایەک پیشان بدەین کە هەرکی یەکگرتوو هاوکاری یەکترن.
خەڵکی عەشیرەتی هەرکی داواتان لێ دەکەم پشو درێژبن و یەکڕیزیتان بپارێزن و سەرکەوتن زۆر نزیکە...
گەنجانی هەرکی.
دەسەڵاتی هەرێم وا بیر دەکاتەوە ئەگەر زەوی داگیرکراوەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە وەک ئەوە وایە مافی پێدابین، بەڵام بیریان چووە بەهەزاران گەنج و لاوی هەرکی بەرزترین ئاستی خوێندنیان تەواوکردووە کەچی لە هیچ و پلەو پایەیەکی حیزبی و ئیداری دا جێگایان نەکراوەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوان تەنیا بۆ هەڵبژاردن یان ئەو کاتانەی بەرژەوەندییە بازرگانییەکانیان دەکەوێتە بەر مەترسی بیری ئێمەیان دەکەوێتەوە، بۆیە دەبێت گەنجانمان لە هەموو پلەو پایەیەکدا بن.
تێبینی:- بزاڤ و پەیامی دڵخۆشکەر و مزگینی بەخش بەڕێوەن پەنا بەخوای گەورە.
لەگەڵ ڕێزو سڵاوم بۆ هەمووتان
#جەوهەر محێدین جیهانگیر هەرکی#
#29-07-2019#
[1]