ناونیشانی بابەت: دەنگ نووسان چییەو چۆن چارەسەر ئەکرێ؟
ئامادەکردن: دیلان عارف عەلی
دەنگنووسان نەخۆشی نییە بەڵکوو نیشانەیە وشەیەکی گشتگیرە، کەمەبەست لێی گۆڕانی دەنگە بەشێوەیەکی نائاسای.
=KTML_Bold=هۆکارە سەرەکییەکانی دەنگنووسان چین؟=KTML_End=
1- ئەستووربوونی دەنگە ژێکان.
2- شەلەلبوونی دەنگە ژێکان.
3- جگەرە کێشان.
4- خواردنەوەی بەردەوامی خواردنەوە کحولیەکان
5- هەوکردنی لەناکاوی قورگ.
6- هەڵمژینی مادە ژەهراویەکان.
=KTML_Bold=چۆنێتی چارەسەرکردنی دەنگنووسان:-=KTML_End=
1- خواردنی هەنگوینی سرووشتی.
2- کەم قسەکردن و ئیسراحەتکردن بە دەنگە ژێکان.
3- خواردنەوەی شیری گەرم.
4- بەکارهێنانی ئەو نوقوڵانەی کە تایبەتن بە قورگ.
5- بەردەوام خواردنەوەی ئاوو شلەمەنییەکان. [1]