ناونیشانی بابەت: غودەی تەمەڵ (سستی ڕژێنی پەریزادە)
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لەوەی کە ڕژێنی پەریزادە توانای دەردانی بڕی پێویستی لە هەردوو هۆڕمۆنی T3 و T4 نییە . بەوەش کەسەکە دووچاری چەندین نیشانە و حاڵەت دەبێتەوە وەک:-
1- زیادبوونی کێشی لەش.
2- قەبزی.
3- هەستیاربوون بە سەرما.
4- ئاوسانی دەموچاوو وشکبوونی پێست.
5- تێکچوونی سوڕی مانگانە.
6- لاوازبوونی ماسوولکەکان و قژ ڕووتانەوە.
7- خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
8- گڕبوونی دەنگ.
9- خەمۆکی و کەمبوونەوەی توانای هزری.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی نەخۆشییەکە ئەمانەن:-=KTML_End=
1- ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی هەموو یاخود بەشێکی ڕژێنەکە بەهەر هۆکارێکبێت.
2- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
3- هەندێک نەخۆشی تایبەتی بەرگری لەش کە هێرشدەکاتە سەر ڕژێنەکە و لەکاری دەخات.
4- زگماکی واتە منداڵەکە هەر لەکاتی لەدایکبوونیەوە ڕژێنەکەی بەباشی کار ناکات.
5- بەکارهێنانی تیشک بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە ناوچەی سەر و مل.
6- هەوکردن و هەڵئاوسانی ڕژێنەکە.
7- بوونی کێشە لە ڕژێنی ژێر مێشک وەک بوونی گرێ.
8- کەمی مادەی یۆد.
- حاڵەتەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت لە ڕێگای بەکارهێنانی دەرمانەوە کە پزیشکی پسپۆڕ بڕەکەی دیاری دەکات بەپێی کەم و زۆری حاڵەتەکە. [1]