ناونیشانی بابەت: زۆر چالاکی ڕژێنی پەریزادە (غودەی سام)
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
غودە یاخود ڕژێنی پەریزادە ڕژێنێکی شێوە پەپولەیی بچوکە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، لە ڕێگەی دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی (T3 و T4) هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی گرنگ لە لەشدا وەک:-
- ڕێکخستنی پلەی گەرمی، لێدانی دڵ و کرداری زیندەچالاکی لەش و چەندین کاری گرنگ.
- کاتێک ئەم ڕژێنە زیاد لە پێویست هۆڕمۆنی (T3 و T4) بڕژێت بەواتای ئەوەیە کە کەسەکە تووشی نەخۆشی زۆر چالاکی غودە بووە کە ئەمانە نیشانەکانن:-
1- دابەزینی کێشی لەش و ئارەق کردنەوەی زۆر.
2- تێکچوونی خەو و زوو توڕەبوون.
3- ناڕێکی لێدانی دڵ و دڵە کوتێ.
4- سکچوون و ڕەوانی و بێهێزی و ئازاری ماسوولکەکان.
5- تێکچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.
6- زیاد بوون ئیشتیهای خواردن.
7- دەست لەرزین.
8- زوو ماندوو بوون و هەستکردن بە تەنگەنەفەسی.
9- گەورەبوونی غودە.
10- هەستیاربوون بە گەرما.
=KTML_Bold=هۆکارەکان:-=KTML_End=
- بوونی نەخۆشی (Graves) بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی بەرگری لەشەوە درووستەبێت کە پەلاماری ڕژێنەکە دەدات و وای لێدەکات کە زیاتر هۆڕمۆنەکە بڕژێت (کە کەسەکە چاووی دەردەپۆقێت)
1- بوونی گرێ لە غودەکەدا.
2- بەکارهێنانی بەردەوامی هەندێک جۆری دەرمان.
3- هەڵئاوسان و هەوکردنی غودە.
4- هەندێک جار هۆکارەکەی بۆماوەییە.
5- دووگیانی یەکێکی ترە لە هۆکارەکان کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیادەکات.
- بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە ئەکرێت بە دەرمانی تایبەت کۆنتڕۆڵ بکرێت و هەندێک جاریش پێویست بە نەشتەرگەری دەکات بۆ لابردنی غودەکە. [1]