ناونیشانی بابەت: گوێ سمین
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
گوێ سمین واتە کونکردنی نەرمایی یاخود کڕکڕاگەی لێواری گوێ کە زیاتر لای خانمان باوە بۆ مەبەستی جوانکاری.
برینی نەرمای گوێ بە گشتی پێویستی بە شەش هەفتە هەیە بۆ چاکبوونەوە.
- لە کۆمەڵگەدا هەڵەیەکی باو هەیە ئەویش سمینی کڕکڕاگەی گوێیە، کەلەڕووی زانستیەوە هەڵەیە و دەبێتە هۆی تێکچوون لە شێوەی گوێدا و باشتر وایە ئەو بەشەی گوێ کون نەکرێت.
- یەکێک لە کێشەکانی گوێ سمین بریتییە لە تووشبوون بە هەوکردنی بەکتریایی لە شوێنی برینەکە، بەتایبەت ئەگەر ئەو ئامێرەی بەکاردێت خاوێن نەکرابێتەوە یاخود دەستی پیس بدرێت لە شوێنی برینەکە.
=KTML_Bold=نیشانەکانی هەوکردنی شوێنی سمینەکە:-=KTML_End=
1- درووستبوونی جەراعەتی زەرد.
2- ئازار و ڕەقبوونی شوێنی برینەکە.
3- ئاوسان و سووربوونەوە.
4- هەستکرد بە سووتانەوە و خوران.
=KTML_Bold=لەم حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی پیزیشکی پسپۆڕ بکرێت:-=KTML_End=
1- ئەگەر لە ماوەی دوو ڕۆژی دوای گوێسمینەکە هەوکردنەکە بەرەو خراپی ڕۆیشت.
2- ئەگەر ئەڵقەکە لە گوێدا گیربووبێت نەتوانرێ بجوڵینرێن.
3- کەسەکە تووشی تا ببێت.
4- ئەگەر هەوکردن و سووربوونەوەکە بڵاو ببێتەوە بە دەور و پشتی شوێن سمینەکە. [1]