ناونیشانی بابەت: بەدکاری جۆگەی ئۆستاکی
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم جۆگەیە بریتییە لە ڕێڕەوێک کە گوێی ناوەڕاست بە بەشی پشتەوەی لووت و قوڕگ دەبەستێتەوە ، ئیشی ئەم جۆگەیە ڕاگرتنی هاوسەنگی پەستانی هەوایە لە گوێیەکان.
ئەم جۆگەیە تووشی کێشە یاخود گیران دەبێتەوە بەهۆی:-
- هەڵامەت و پەتا، کەهۆکارێکی سەرەکی ئەم حاڵەتەن چونکە دەبنە هۆی هەوکردن و درووست بوونی لینجە مادە کەبەهۆیەوە جۆگەکە دەگیرێت.
- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ قوڕگ یەکێکی ترە لە هۆکارەکان چونکە بەهۆیەوە جۆگەکە تووشی هەوکردن دەبێت.
=KTML_Bold=نیشانەکان:-=KTML_End=
1- کەمبوونەوەی هەستی بیستن.
2- هەستکردن بە ئازار و گیزەگیزی گوێ.
3- کەسەکە هەست بە قوورسیەک دەکات لە گوێیدا.
4- گێژبوون و سەرسوڕان.
5- کەسەکە هەست بە ختوکە دەکات لەناو گوێیدا.
6- نیشانەکانی حاڵەتەکە ئەکرێت قوورستربێت بەهۆی هەندێ چالاکی کەسەکە وەک گەشتکردن بە فڕۆکە، یاخود مەلەوانی لەژێر ئاودا.
- ئەم حاڵەتە ئەکرێ تووشی هەموو کەس ببێت بەڵام زۆر باوە لەناو منداڵانا بەتایبەت خوار تەمەن 7 ساڵ.
- بۆ چارەسەری حاڵەتەکە پزیشکی پسپۆڕ دەرمانی تایبەت بەکاردەهێنێت بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵ کردنی نیشانەکانن.
- لە ئەگەری قوورسبوون و درێژخایەنی حاڵەتەکە ئەکرێ پێویستبکات نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت. [1]