ناو: کنیازێ
نازناو: کنیاز حەسانۆڤ
ناوی باوک: حەمید
ڕۆژی لەدایکبوون: #17-01-1945#
شوێنی لەدایکبوون: ئەرمەنستان
$ژیاننامە$
کنیاز حەسانۆڤ سیاسەتمەدارێکی کوردە و ئەندامی پەڕڵەمانی ئەرمەنستانە بۆ (هاوپەیمانی هەنگاوی من) .
لە گوندی ئاستخابەرد لە پارێزگای کۆتایک لە ئەرمینیا لەدایک بووە. لە پەیمانگای مارکس-ئەنگڵز-لینین لە مۆسکۆ خوێندوویەتی و لە ساڵی 1968دا لە بواری ئابووری سیاسی دەرچووە، دواتر بەدواداچوون بۆ خوێندنەکەی کردووە و لە ساڵی 1969 لە فاکەڵتی باخداری لە پەیمانگای کشتوکاڵی ئەرمەن دەرچووە.
دوای تەواوکردنی خوێندنی چووەتە ناو کارگێڕی گشتی و لە ساڵی 1970 تا 1973 لە دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شارۆچکەی ئەبۆڤیاندا کاری کردووە.
لە ساڵی 1973 بووە بە بەڕێوەبەری تۆڕی سینەما لە شاری ئەبۆڤیان، ئەو پۆستەی تا ساڵی 1997 هێشتویەتیەوە.
هەروەها لە ساڵی 1977 وەک بەڕێوەبەری تۆڕی سینەمای کۆتایک دەست بەکاربووە، تا ساڵی 2014. جگە لەوەش لە ساڵی 2007ەوە سەرنووسەری سەرەکی مانگنامەی زاگرۆس بووە.
حەسانۆڤ سەرکردەی پێکهاتەی کوردە لە ئەرمینیا و لە ساڵی 1995ەوە ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستانە. بانگەشە بۆ هاوکارییەکی بەهێزتری کورد و ئەرمەنەکان دەکات لە سیاسەتەکانیان سەبارەت بە حکومەتی تورکیا. لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ساڵی 2017دا وەک ئەندامێک بۆ کەمینەی کورد بۆ پەڕڵەمانی ئەرمەنستان هەڵبژێردرا. لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ساڵی 2021 دووبارە هەڵبژێردرایەوە، وەک گەورەترین ئەندامی پەڕڵەمان لە هەردوو ساڵی 2017 و 2020.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕاپەر عوسمان حوزیری
[1]