ناو: محەمەد عەلی
نازناو: شادمان
ڕۆژی لەدایکبوون: #24-11-1996#
شوێنی لەدایکبوون: #ئیلام#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
محەمەد عەلی شادمان ناسراو بە (عەلی شادمان) ، لە ڕۆژی 24-11-1996 لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. عەلی شادمان یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی وڵاتی ئێران کە بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمای و درامای ئەو وڵاتە کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆرە، یەکەمین دەرکەوتنی عەلی لە ساڵی 2007 لە فیلمی (=KTML_Blue=میم مثل مادر=KTML_End=) ، (بە کوردی، د وەکوو دایک) بووە، بەهۆی ئەو بەهرەیەی لە ژەنینی کەماندا هەیبووە بۆ ئەو فیلمە هەڵبژێردراوە، عەلی لەم فیلمەدا ڕۆڵی منداڵێک بەناوی (سەعید) دەبینێت، کە بەهۆی کیمیابارانەکەی شاری سەردەشەتەوە دایکی سەعید (گوڵشیفتە فەرەهانی) ، بەرکەوتەی چەکی کیمیای دەبێت و بەو هۆیەش (سەعید) لەگەڵ چەند کێشەیەکی بۆماوەی لەدایک دەبێت، بەهۆی ئەو ڕۆڵە جوانەی کە لەو فیلمەدا گێڕاویەتی دەبێتە براوەی باشترین ئەکتەری منداڵی فستیڤاڵی نێودەوڵاتی فیلمی ڕەشد. یەکەمین بەشداری عەلی شادمان لە درامادا لە ساڵی 2013 لە درامای (=KTML_Green=سەرزەمین مادری=KTML_End=) (بە کوردی، نیشتمانی دایک) و درامای (کیمیا) بوو، کە بەهۆی بەشداریکردنی لەم دوو درامایەدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
تاوەکو ئێستا عەلی شادمان، بەشداری لە 15 فیلمی سینەمای، 8 دراما و 10 شانۆگەری کردووە. جگە لەوەش براوەی 5 خەڵاتی فیلمی وڵاتی ئێرانە.[1]
=KTML_Bold=فیلم و دراما:=KTML_End=
- میم مثل مادر (د وەکوو دایک) ، فیلم
- شنای پروانە (مەلەی پەروانە) ، فیلم
- مردن لە ئاوی موتەهار (مردن در آب مطهر) ، فیلم
- زمانی برای دوست داشتن (کاتێک بۆ خۆشەویستی) ، فیلم
- کلانتری غیرانتفاعی، فیلم
- ڕویای سینما (خەیاڵی سینەما) ، فیلم
- ساکن طبقە وسط (دانیشتووی نهۆمی ناوەڕاست) ، فیلم
- یتیم جانە ایران (خانەی بێسەرپەرەشتانی ئێران) ، فیلم
- اروند (ئەروەند) ، فیلم
- ما همە با هم هستیم (هەموومان پێکەوەین) ، فیلم
- دیوار بە دیوار1و2، دراما
- محکومین (تاوانبارەکان) ، دراما
- ماە و پلنگ (مانگ و پڵنگ) ، دراما
- کیمیا، دراما
- سرزمین مادری (نیشتمانی دایک) ، دراما
- یاغی، دراما
- می خواهم زندە بمانم (دەمەوێت بژیم) ، دراما
=KTML_Bold=شانۆگەی=KTML_End=
قصر مورروثی خاندان فرانکشتاین (کۆشکی بۆماوەیی خێزانی فراکشتاین)
داهە (بێ ئامادەکاری)
شاە ماهی (ماسی کینگفیش)
زهرماری (ژهریمار)
طناب (پەت)
سماعی زاده
زبان تمشک های وحشی (زمانی توێکڵەی کێوی)
مردگان بی کفن و دفن (مردوانی بێ کفن بە خاکسپێردراو)
خشم اژدیها (توڕەیی ئەژدیها)[1]