ناونیشانی بابەت: مۆمی گوێ
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
مۆمی گوێ چییە؟ سوودی چییە؟ چی ڕودەدات ئەگەر ئەم مادەیە لەناو گوێدا ڕەق ببێت؟
مۆمی گوێ بریتییە لە مادەیەکی مڵ و لینج کە لەلایەن ئەو ڕژێنانەوە دەرەدرێن کە دەکەونە ناو کەناڵی گوێ.
ئەم مادە مۆمیە دەوری گرنگ دەبینێت لەپاراستنی کەناڵی گوێ لە بەکتریا و میکرۆبەکان و تەپوو تۆز و چەندین تەنی بێگانە کە زیان بە پەردەی گوێ دەگەیەنن.
لە هەندێک کەسدا سرووشتییەن ئەم مادەیە زیاتر درووست دەبێت کە ئەبێتە هۆی گیرانی کەناڵی گوێ.
ڕەقبوونی مۆمی گوێ ئەکرێ تووشی هەموو کەس ببێت بەڕێژەی 10% منداڵان و لە 5% لە کەسانی سەرو 55 ساڵدا.
=KTML_Bold=هەندێک هۆکاری ڕێخۆشکەر هەن بۆ حاڵەتەکە وەک:-=KTML_End=
- ئەوکسانەی بەردەوام سەماعەی پزیشکی بەکارەهێنن.
- یاخود ئەو کەسانەی کە کەناڵی گوێان تەسکە یاخود ڕێژەیەکی زۆری موو هەیە لە گوێیاندا.
- ئەو کەسانەی کە گوێپاکەرەوە زۆر بەکاردەهێنن کە بەهۆیەوە مادەکە زیاتر دەچێتە قوڵای کەناڵی گوێوە.
- بوونی هەندێک جۆری نەخۆشی پێست وەک ئەگزیما.
=KTML_Bold=نیشانەکانی ڕەقبوونی مۆمی گوێ:-=KTML_End=
1- کەسەکە هەست بە قوورسی دەکات لە ناو گوێیدا.
2- کەمبوونەوەی هەستی بیستن و ئازار لە گوێدا.
3- هەندێک جار سەرسوڕان و گێژبوون.
- لەم حاڵەتەدا کەسەکە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ پاکردنەوە و شتنی ناو گوێ بە ڕێگای زانستی. [1]