ناونیشانی بابەت: بەردی لیکە ڕژێنەکان
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بەردی لیکە ڕژێنەکان چییە؟ کێشەکانی چین و دەبنە هۆی چی؟
بەردی لیکە ڕژێنەکان بریتییە لە کۆبوونەوەی نیشتوویەکی ڕەقی شێوە بەرد لە لیکە ڕژێنەکەدا یاخود لە جۆگەی لیکدا کە ڕێگری دەکات لە دەردانی لیک بەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ئاوسان لە دەموچاودا.
ئەم بەردانە بە گشتی ئەکرێت تووشی هەر لیکە ڕژێنێک ببێت بەڵام بە ڕێژەی لە 80% تووشی لیکە ڕژێنی ژێر چەناگە دەبێت.
- ئەم حاڵەتە لە 30 هەزار کەس، یەکێک تووشدەبێت و زیاتر لە پیاواندا باوە لە تەمەنی 30 بۆ 60 ساڵی.
=KTML_Bold=نیشانەکان:-=KTML_End=
1- ئاوسان و هەوکردنی ئەو لیکە ڕژێنەی کە بەردەکەی تێدا درووست بوە.
2- کەسەکە بە ئاسانی ناتوانێت دەم بکاتەوە.
3- بەزەحمەت خواردنی بۆ قوتدەچێت.
4- وشکبوونی دەم و هەستکردن بە تامی غەریب.
5- هەستکردن بە گرێیەکی ئازار بەخش لەژێر زماندا.
6- ئازار و ئاوسانی دەموچاو بەتایبەت ژێر چەناگە و دەوری گوێیەکان.
=KTML_Bold=هۆکارەکان:-=KTML_End=
- وشکبوونەوە.
- هەندێک نەخۆشی پەیوەندیدار بە بەرگری لەشەوە وەک کۆنیشانەی شۆگرین (کە لە بابەتەکانی پێشوودا باسمان کردووە) .
- جگەرەکێشان.
- بەرکەوتنی زەبرێک کە زیان بە لیکە ڕژێنەکان بگەیەنێت.
- چارەسەری تیشک بۆ ناو دەم.
- چارەسەری حاڵەتەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت وەک:-
- چارەسەر بە دەرمان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازارەکەی.
- دەرهێنانی بەردەکان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
- چارەسەر لە ڕێگای نەشتەرگەری. [1]