ناونیشانی بابەت: کیسی ژێر زمان (ڕانیۆلا)
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
حاڵەتەکە بریتییە لە درووستبوونی کیسێک کە دەکەوێتە ژێر زمانەوە کە لیکی تێدا کۆدەبێتەوە.
- ئەم کیسە درووستەبێت لە ئەنجامی گیران یاخود تێکشکانی لیکە ڕژێنەکە، کاتێک لیک دەردەدات لە شانەکانی دەوروبەری ڕژێنەکە کۆدەبێتەوە و پێکهاتەیەکی شێوە کیس درووستدەکات.
- دوو جۆر لەم کیسەمان هەیە جۆرێکیان ئاوساویەکەی تەنیا لە ناو دەمدا دەمێنێتەوە، جۆرەکەی تریان گەشەدەکەن بەرەو ناوچەی مل.
- حاڵەتەکە ئەکرێ تووشی هەموو کەس ببێت بەڵام زیاتر لە منداڵان و کەسانی تەمەن 20 بۆ 40 ساڵی ئەبینرێت.
- کیسەکە ڕەنگی ڕوونە هەندێکجاریش شین باوە، حاڵەتێکی مەترسیدار یاخود شێرپەنجە نییە، بەڵام کاتێک کە زۆر گەورە دەبێت کەسەکە تووشی هەندێ حاڵەت دەبێت وەک:-
- بە ئاسانی خواردنی بۆ قووت ناچێت.
- هەناسە توندی، چونکە کیسەکە پەستان دەخاتە سەر بۆی هەوا.
- حاڵەتەکە ئازار بەخش نییە بەڵام کەسەکە هەست بە بوونی پەستانێکی قوورس دەکات لە ناو دەمیا.
- پزیشکی پسپۆڕ بەپێی حاڵەتە چارەسەری گونجاو دیاری دەکات، کە هەندێک جار لە ڕێی دەرزیەکەوە شلەی ناو کیسەکە بەتاڵ دەکرێت.
- هەندێک جار لەوانەیە پێویست بکات کیسەکە بدڕێنین بۆ هاتنە دەرەوەی شلەکە و لە هەندێ حاڵەتی تردا پێویست بە نەشتەرگەری دەکات. [1]