ناونیشانی بابەت: خواری کۆڵەکەی لووت (deviated septum) چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
کۆڵەکەی لووت ئەو دیوارە باریکەیە کە لە ناوەڕاستی لووتدایەو دەیکات بە دووبەشەوە (دوو ڕێڕەو) کە بەشێکی لە ئێسک و بەشەکەی تری لە کڕکڕاگە پێک هاتووە.
- خواری کۆڵەکەی لووت کاتێک ڕووئەیات کە ئەو دیوارە باریکەی لە ناوەڕاستی لووتدایەو لە شوێنی خۆی لادەدات و بەهۆیەوە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی لووت تەسک دەبێتەوە.
=KTML_Bold=هۆکاری خواری کۆڵەکەی لووت:-=KTML_End=
زگماکی:- واتە هەر لەکاتی لەدایکبوونەوە ئەو حاڵەتەی هەیە.
- کاتێک زەبرێک بەر لووت دەکەوت، بەهۆی ڕووداوێکەوە یا هەر حاڵەتێکی تر کە زیان بە لووت بگەیەنێت.
=KTML_Bold=چی ڕودەدات کاتێ کۆڵەکەی لووت خواربێت:-=KTML_End=
- گیرانی لایەک یا هەردوولای لووت، بەوەش کەسەکە بەباشی هەناسەی بۆ نادرێت.
- خواری کۆڵەکەی لووت مەترسی لووتپژان زیادەکات.
- پەیدابوونی دەنگ لەکاتی خەوتندا.
- درووستبوەنی ئازار لە دەموچاودا.
=KTML_Bold=لێکەوتە خراپەکانی خواری کۆڵەکەی لووت چییە:-=KTML_End=
- کەسەکە بەباشی ناتوانێ بخەوێت و خەوێکی نائارامی دەبێت.
- وشکبوونەوەی دەم، بەهۆی ئەوەی کە ناتوانێ بە لووت باش هەناسە بدات.
- لووت گیران.
- چارەسەری ئەم حاڵەتە ، سەرەتا ئەتوانرێت دەرمان بەکاربێت بۆ لووت گیران و چارەسەری هەڵئاوسانی ناوپۆشی لووت، بەڵام چارەسەری کۆتایی تەنیا نەشتەرگەریە. [1]