ناونیشانی بابەت: ئازاری دەماری پێنجەم چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم دەمارە لە ڕەگی مێشکەوە دەردەچێت و ناسراو بەدەماری سێ سەر، کە هەریەکەیان بەلایەکی دەموچاودا بڵاووبوونەتەوە.
- کاتێک ئەم دەمارە فشارێکی دەکەوێتە سەر ئازارێکی لەناکاو و زۆر بەهێز درووستدەکات لە دەموچاودا و پێی دەوترێت ئازاری دەماری پێنجەم.
- ئازارەکە بەوە ناسراوە کە ئازارێکی تیژە یاخود نەخۆشەکە هەستدەکات کە تەزوویەکی کارەبا دەدرێ لە پوک و ددان و شەویلگە.
- لەزۆربەی حاڵەتەکاندا ئازارەکە یەک لای دەموچاوو و زیاتر بەشی خوارەوەی دەگرێتەوەو.
- ئازارەکە خێرا و کوورتخایەنە کە چەند چرکەیەک دەخایەنێت و نامێنێت، پاشان پەیدا دەبێتەوە هەندێک جاریش تا 2 دەقە دەخایەنێت.
- لەهەندێک حاڵەتی قوورسدا ئەکرێ لە ڕۆژێکدا سەدانجار ئەم ئازارە پەیداببێتەوە بۆ نەخۆشەکە.
- ئەم نەخۆشییە زیاتر لەناو خانماندا باوە بەتایبەت سەروو 50 ساڵ.
- هەندێک جار ئازارەکە پەیدادەبێت لە ئەنجامی هەندێک چالاکی وەک دەموچاو شتن، ددان شتن، مکیاج کردن، جوینی شت، هەوایەکی بەهێز.
- ڕەگی دەمارەکە هەندێک جار بەهۆی بۆریەخوێنەکانی دەوریەوە یاخود بەهۆی وەرەمێکەوە فشاری دەکەوێتە سەر و ئەم حاڵەتەی لێ پەیدادەبێت.
- چارەسەری نەخۆشییەکە بەپێی حاڵەتەکان جیاوازە و پزیشکی پسپۆڕ بڕیاردەدات، سەرەتا پەنادەبرێتە بەر بەکارهێنانی دەرمان، هەندێک جاری ئەکرێ بە نەشتەرگەری نەخۆشییەکە چارەسەر بکرێت. [1]