ناونیشانی بابەت: دوومەڵی لەوزەتێن چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە درووستبوونی دوومەڵێک لە دەوری یەکێک لە لەوزەتێنەکان، کە جەراعەتی تیا کۆئەبێتەوە، دوومەڵێکی ئازاربەخشە، زۆر جار کەسەکە بەهۆیەوە ناتوانێ بەباشی دەم بکاتەوە.
- ئەکرێ ئەم نەخۆشییە تووشی هەمووکەس ببێت، بەتایبەت باوە لەناو منداڵان و هەرزەکاران و گەنجەکاندا .بەگشتی لەهەر 10 هەزارێکدا کەسێک تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت.
- ئەم جۆرە دوومەڵە ئەکرێت مەترسیدار بێت بەتایبەت گەر قەبارەکەی گەورەبێت کە ئەبێتە هۆی قەپاتبوونی قوڕگ، بەوەش کێشەی هەناسەدان و قسەکردن و قوتدان درووستەکات.
- لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هۆکاری درووستبوونی بریتییە لە هەوکردنی بەکتریایی، زۆر جار بەهۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکانەوە درووستەبێت کە ئیلتیهابەکە بڵاودەبێتەوە بۆ شانەکانی دەوری لەوزەتێنەکەو دوومەڵەکە درووستەبێت.
- هەوکردنی پووک و جگەرەکێشان هۆکارێکی ڕێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە.
=KTML_Bold=نیشانەکانی بریتین لە:-=KTML_End=
1- هەستکردن بە سووتانەوەی قوڕگ.
2- ئاوسانی لەوزەتێنەکان.
3- تایەکی زۆر.
4- دەم کردنەوە بەزەحمەت.
5- ئاوسانی دەموچاو و مل.
6- سەرێشە و گوێئێشە.
7- بۆنی ناخۆشی دەم، و ناڕەحەتبوون لە قووتدان.
8- گڕبوونی دەنگ.
9- زۆربوونی لیک بەهۆی نەتوانینی قوتدانەوە.
- بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە پزیشکی پسپۆڕ بە پشکنینی قوڕگ و مل و دەمی کەسەکە حاڵەتەکە دیاری دەکات ، هەندێجاریش ئەکرێ پێویست بە پشکنینی تیشکی وەک سۆنەر و CT scan بکات.
- بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاردەدات لەسەر شێوازی چارەسەرەکە، لە هەندێ حاڵەتدا پەنا دەبرێتە بەر بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن.
- لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستدەکات کە دوومەڵەکە پاکبکرێتەوە لە ڕێگای برینێکی بچووک.
- لەئەگەری چەندین جار دووبارەبوونەوەی دوومەڵەکە ئەکرێت نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێنەکان تاکە بژاردەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە. [1]