ناونیشانی بابەت: کیسی جۆگەلەی زمانپەریزادە چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە دروسبوونی گرێیەکی نەرم، کە لە بەشی پێشەوەی ناوەڕاستی قوڕگ درووستدەبێت لە بەردەم ڕژێنی پەریزادە و کە نزیکەی دوو سانتیمەتر دەبێت.
- گرێکە بەزۆری ناشێرپەنجەییە واتە پاکە ، لەهەندێ حاڵەتی دەگمەندا کە کەمترە لە 1% دەگۆڕێت بۆ گرێیەکی شێرپەنجەیی.
- ئەم گرێیانە حاڵەتێکی زگماکیە، واتە هەر لەکاتی لەدایکبوونی منداڵەکەوە حاڵەتەکەی هەیە، بە گشتی لە تەمەنی خوار 10 ساڵییەوە هەستی پێدەکرێت و دەستنیشان دەکرێت ، هەندێ جاریش لە تەمەنی گەورەدا بەدیدەکرێت.
- بە گشتی ئەم کیسە بێزیانە، بەڵام لەهەندێک حاڵەتدا هەندێک کێشە درووستەکات وەک:-
- هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسەکە تووشی ئازار بێت لەکاتی قوتدان و خواردندا.
- هەندێک جار ئەم کیسە تووشی هەوکردن دەبێت و کەسەکە هەست بە ئازار دەکات.
- هەندێک جار ئەگەری هەیە بتەقێت و ئەو شلەیەی کە تێیدایە بڕژێت لەژێر پێستی ئەو شوێنەدا.
- ئەم کیسانە ئەکرێت هەستی پێبکرێت وەک گرێیەکی شێوە تۆپی نەرم لەژێر پێستدا لەکاتی دەستلێدان.
- دەستنیشانکردنی ئەم جۆرە کیسە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەکرێت بە پشکنینی جەستەیی نەخۆشەکە و بەکارهێنانی سۆنەر بۆ دیاریکردنی قەبارەی کیسەکە.
- چارەسەری ئەم جۆرە کیسە تەنیا بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت بۆ لابردنی کیسەکەو جارێکیتریش درووست نابێتەوە، کە پزیشکی پسپۆڕ بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەدات بەپێی حاڵەتەکە. [1]