بەڕێزان: #ئاراس شێخ جەنگی# و #لاهور شێخ جەنگی#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم ، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم ، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت ، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# [1]