ناونیشانی بابەت: گرێی دەنگەژێکان
بوونی گرێ لە دەنگە ژێیەکاندا چۆن درووستەبێت؟ بۆچی پێی دەوترێت گرێی دەنگی گۆرانی بێژ؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
گرێی دەنگە ژێیەکان بریتییە هەڵئاوساوییەکی ناشێرپەنجەی ڕەق، کە ئەکرێ قەبارەکەی هێندەی سەرە دەرزیەک بێت یاخود گەورەبێ وەک دەنکە بەزالیایەک یاخود دەنکە نۆکێک.
- ئەم جۆرە گرێیە بەزۆری لە ناوەڕاستی لایەکانی دەنگە ژێکەدا درووست دەبن بەشێوەی گرێیەکی بچووکی ڕەق.
- ئەم حاڵەتە تووشی هەردوو ڕەگەز دەبێت ، بەڵام زیاتر خانمانی تەمەن 20 بۆ 50 ساڵ ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
- ئەم جۆرە گرێیە پێشی دەوترێت گرێی دەنگە ژێی گۆرانیبێژ چونکە بەزۆری بەهۆی بەرزبوونەوەی تۆن وتەبەقەی بەردەوامی دەنگەوە درووستەبن.
- جگە لە گۆرانی بێژ، مامۆستا و قورئان خوێنان و ئەوکەسانەی کە فرۆشیاری سەرشەقامەکانن ئەگەری تووشبوونیان هەیە بەهۆی بەرزکردنەوەی تۆنی دەنگیان.
- جگە لە زۆر بەکارهێنانی دەنگە ژێیەکان لە تۆنێکی بەرزو هاوارکردن و قیژاندن هەندێ هۆکاری تر هەن ئەکرێ ببێتە هۆی درووستبوونی ئەم گرێیە وەک:-
- جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان.
- هەوکردنی جیوبەکان.
- هەستیاری.
=KTML_Bold=نیشانەکانی بەگشتی بریتین لە:-=KTML_End=
- گۆڕان و گڕبوونی دەنگ.
- کەمبوونەوەی توانای دەنگی.
- هەستکردن بە گیربوونی شتێک لە قوڕگدا.
- بوونی ئازار لە قوڕگ.
- درووستبوونی ئازار لە گوێدا کە ئەڕوات بۆ گوێیەکەی تر.
- کۆکە.
- بۆ چارەسەری حاڵەتەکە سەرەتا نەخۆش پێویستە پشوو بە دەنگی بدات، دووربکەوێتەوە لە قسەکردن بە دەنگی بەرز و هاوارکردن و یاخوود گۆرانی وتن.
- چارەسەرکردنی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی ئەم حاڵەتە.
- ئەگەر نەخۆشەکە سوودی لەو چارەسەرانە نەبینی بۆ چەند هەفتەیەک و گرێکان لە قەبارەدا گەورەبوون کێشەی بۆ نەخۆشەکە درووست کردبێت ، ئەو کاتە بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەدەین. [1]