ناونیشانی بابەت: بۆنی ناخۆشی ناو دەم چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بۆنی ناخۆشی ناودەم کە ناسراوە بە (halitosis) حاڵەتێکی بێزارکەرە بەتایبەت بۆ کەسانی دەوروبەر، جگە لەوەش ڕەنگ ئاماژە بێت بۆ بوونی هەندێ نەخۆشی.
=KTML_Bold=هۆکارە سەرەکییەکان ئەمانەن:-=KTML_End=
- هەندێک جۆری خواردن کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بۆنی ناودەم وەک سیر و پیاز و ئەو خواردنانەی کە چەندین جۆر بەهاراتی تێدا بەکاردەهێنرێت.
- پاک ڕانەگرتن و مانەوەی خواردن لە ناو دەم و بەینی ددانەکان کە ئەبنە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریاکان.
- هەوکردنی کەڕوی ناودەم (فطریات) یەکێکە لە هۆکارەکان.
- نەخۆشی هەوکردنی پووک.
- وشک بوونەوەی ناودەم هۆکارێکی هەرە سەرەکییە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم، ئەکرێت بەهۆی کێشەیەکەوە بێت لە لیکە ڕژێنەکاندا کەتوانای دەردانی لیکی پێویستی نییە بۆ شێدارکردن و پاکردنەوەی پاشماوەی خواردن لە ناو دەمدا.
- جگەرە کێشان.
=KTML_Bold=هەندێک نەخۆشی هەن کە ئەبنە هۆی درووست بوونی بۆنی ناخۆشی دەم وەک:-=KTML_End=
- شەکرە.
- نەخۆشی هەوکردنی درێژخایەنی جیووبەکان.
- هەوکردنی درێژخایەنی بۆریچکەکانی سنگ.
- هەوکردنی ناوپۆشی لووت.
- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس.
- چارەسەری حاڵەتەکە پشت دەبەستێت بەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی درووستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، هەندێک ڕێنمایمان هەیە بۆ چارەسەری حاڵەتەکە وەک:-
- دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئەم حاڵەتە.
- بەکارهێنانی فڵجەو هەویری ددان.
- بەکارهێنانی پەتی ددان.
- دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
- بەکارهێنانی غەرغەرەی تایبەت بە دەموو ددان.
- گەر چارەسەر نەبوو بەم ڕێگایانەش ، پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ مەبەستی چارەسەری پێویست. [1]