ئایا نەمانی هەستی بۆنکردن حاڵەتێکی مەترسیدارە؟
بۆچی هەندێ کەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبن؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
نەمانی هەستی بۆن کردن کە پێیدەوترێت (anosmia) ، حاڵەتێکی بێزارکەرە کە کەسەکە بەهۆیەوە ناتوانێت بۆنی شتەکان بکات.
- نەمانی هەستی بۆنکردن زۆربەی جار کوورتخایەنە کە ئەکرێ هەموو کەسێک لەهەر تەمەنێکدابێت تووشببێت، بەڵام حاڵەتی درێژخایەنەکەی بەزۆری کەسانی سەرو 50 ساڵ تووشدەبن.
- ئەم حاڵەتە خەتەر و مەترسیدار نییە، ئەکرێت بەهۆی چەن حاڵەتێکی تەندرووستییەوە هەستی بۆنکردن کەمببێتەوە وەک:-
- بوونی گۆشتی زیادە لە لووتدا.
- خواری کۆڵەکەی لووت.
- هەوکردنی جیووبەکان.
- هەستیاری لووت.
- تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.
- لووت گیران.
- کاتێک سەر و ژێر کاسەی سەر بەر زەبرێکی دەرەکی دەکەوێت.
- لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا کەمبوونەوەی هەستی بۆن کردن زگماکیە، واتە کەسەکە هەر لەکاتی لەدایکبوونیەوە ئەو حاڵەتەی هەیە.
- ئەکرێ ئەم حاڵەتە درووست ببێ بەهۆی بوونی نەخۆشی شەکرە، جگەرە کێشان، قەڵەوی، بەرزی فشاری خوێن.
- هەندێک جار لەپاڵ ئەم حاڵەتەدا کەسەکە تووشی لەدەستدانی هەستی چەشتن دەبێت، چونکە هەستی بۆن و تام پەیوەندییەکی بەهێزیان پێکەوە هەیە.
- چارەسەری حاڵەتەکە پشت دەبەستێت بەو هۆکارانەی کەدەبنە هۆی کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن کە پزیشکی تایبەت بە قوڕگ و گوێ و لووت دەستنیشانی دەکات. [1]