ناونیشانی بابەت: هەوکردنی ناوپۆشی لووت (Vasomotor rhinitis) چییە؟
ئایا هەموو هەوکردنێک ناوپۆشی لووت بەهۆی بەکتریا یا ڤایرۆسەوە ڕوودەدات؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم حاڵەتە بریتییە لە هەڵئاوسانی شانەکانی ناوپۆشی لووت ، بەهۆی فراوانبوونی موولولە خوێنینەکانەوە، حاڵەتێکی خەتەر و ترسناک نییە. بەڵام ئەکرێت نیشانەکانی بێزارکەربێت بۆ کەسە تووشبووەکە وەک:-
- لووت گیران.
- ئاوی لووت.
- پژمە.
- زۆربوونی ڕۆشتنە خوارەوەی لینجی بۆ ناو قوڕگ.
- ئەم حاڵەتە پێچەوانەی هەستیاری وەرزیە، لە هەموو وەرزەکاندا ئەکرێت نیشانەکان دەرکەون.
- هۆکاریکی دیاریکراومان نییە بۆ تووشبوون بەم حاڵەتە، پێچەوانەی هەوکردنی ناوپۆشی لووت بەهۆی تەنێکی بێگانە وە کە پێیەوترێ (allergic rhinitis) بۆ نموونە ، هەڵمژینی تەپووتۆز. ڤایرۆس، بەکتریا.
بەڵام هەندێک هۆکار هەن کە ڕێخۆشکەرن بۆ تووشبوون بەم جۆرە هەوکردنەی ناوپۆشی لووت کە ئەمانەن:-
- بەرکەوتن و هەڵمژینی هەوای سارد.
- هەڵمژینی دوکەڵی جگەرە.
- بۆنی عەتر بەتایبەت بۆنە تیژەکان.
- سترێس.
- خواردنی توون و تیژ.
- هەڵمژینی بۆنی بۆیاخ.
- ئەنجامدانی کرداری سێکسی ، ئەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ناوپۆشی لووت بۆ ماوەیەکی کاتی.
- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان، وەک ئەو سپرایانەی کە بۆ لووت گیران بەکاردێن گەر ماوەیەکی زۆر بەکاربێن.
- گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان ، وەک کاتی دووگیانی، یا کاتی باڵغبوون.
- ئەم حاڵەتە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە چونکە هۆکارەکەی ڤایرۆسی یا بەکتریا نییە.
- بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە ئەتوانرێت لە ڕێگەی دەرمانی تایبەتەوە کۆنتڕۆڵی نیشانەکانی بکرێت.
- گەر حاڵەتەکە چارەسەر نەکرێت هەندێک نەخۆشی لێ دەکەوێتەوە وەک جیووب، گۆشتی زیادەی لووت، کەمبوونەوەی تەرکیز، هەوکردنی گوێی ناوەڕاست. [1]