ناونیشانی بابەت: گۆشتی زیادەی ناو لووت چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
گۆشتی زیادەی ناو لووت بەوە ناوزەند دەکرێت کە بریتین لە چەند گرێیەکی نا شێرپەنجەیی بێ ئازاری نەرم لەناو لووتدا.
- ئەم گرێیانە درووستەبن لە ئەنجامی هەوکردنی ئەو بەرگە لینجیەیی کە ناوپۆشی لووت ئەپارێزێت و لە ئەنجامدا تووشی سووربوونەوە و هەڵئاوسان دەبێت و ئەم گرێیانە درووستەبن.
- بۆماوەیی هۆکارێکە بۆ درووست بوونی ئەم حاڵەتە هەروەها چەند هۆکارێک تر هەن کە ڕێخۆشکەرن بۆ حاڵەتەکە وەک نەخۆشی ڕەبۆ، هەوکردنی بەردەوامی جیوبەکان، هەستیاری لووت. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک ئەسپرین.
- کاتێک ئەم گرێیانە گەورە دەبن ئەبنە هۆی گیرانی ڕێڕەوی لووت و بەمەش لووت گیرانی درێژخایەن درووستەکەن لەگەڵ هەندێک نیشانەی تر وەک:-
- هەستکردن بە قەپاتبوونی لووت.
- ئاوی لووت.
- کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن.
- هەستکردن بە پەستان لە ناوچەوان و دەموچاودا.
- زیاتر کەسەکە هەناسە بەدەم دەدات.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
- سەرەتا لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمانی تایبەتەوە دەست بە چارەسەر دەکەین بۆ کۆنترۆڵ کردنی هەوکردنی ناوپۆشی لووت و بچوک بوونەوەی گرێکان و لووت گیران.
- لە ئەگەری قوورسبوونی حاڵەتەکەدا ، پەنادەبرێتە بەر نەشتەرگەری بۆ چارەسەرو لابردنی گرێکان. [1]