ناونیشانی بابەت: سەرگێژبوونی جێیی (BPPV) چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
- ئەم نەخۆشییە تایبەتە بە سیستەمی گوێی ناوەوە کە پێی دەوترێت (vestibular) ، کاتێک کەسی تووشبوو شوێنی سەری دەگۆڕێت بۆ نموونە سەردانەواندن یا سەربەرزکردنەوە، تووشی سەرسوڕانێکی بێزارکەر دەبێت.
- سیستەمی گوێی ناوەوە یارمەتیی ڕاگرتنی باڵانسی لەش دەدات، بۆیە هەر کێشەیەک لەو سیستەمە ڕووبدات، کەسەکە توانای ڕاگرتنی باڵانسی لەشی نامێنێ بەباشی.
- هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە دەرپەڕینی کریستاڵی کالیسیۆمە لە تورەکەیەکی بچووک لە گوێی ناوەوە کە پێی دەوترێت (Utricle) . ئەکرێ بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز بێت بۆ سەر، زۆرینەی حاڵەتەکان هۆکارەکەی نادیارە.
- ئەم نەخۆشییە هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە بەتایبەت خانمان و بەتەمەنەکان.
=KTML_Bold=نیشانە دیارەکانی ئەم نەخۆشییە ئەمانەن:-=KTML_End=
- گێژبوون.
- سەرسوڕان بەجۆرێ کە هەست دەکەن هەموو شتەکانی دەوروبەری ئەسوڕێنەوە.
- لەدەستدانی تەوازنی جوڵەو ڕۆیشتن.
- دڵ تێکەڵ هاتن و ڕشانەوە.
- نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەقەیەک یا کەمتر دەخایەنێت، ئەکرێت حاڵەتەکە ون ببێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک یا چەند مانگێک و دووبارە دەست پێ بکاتەوە.
- بۆ مەبەستی چارەسەر نەخۆش پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ چارەسەرو ڕێنمای پێویست بۆ نموونە:-
- دانانی دوو سەرین لەکاتی خەوتندا بۆئەوەی سەربەرزبێت.
- لەسەر شێوازێکی جێگیر مەخەوە واتە شێوازی خەوت بگۆڕە.
- کاتێک لەخەو هەڵدەستیت بەهێواشی لە جێگاکەت هەستە.
- دورکەوتنەوە لەو وەرزشانەی کە جوڵەی سەری زۆر تیایە. [1]