گوندی سێوەکە
گوندی سێوەکە گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی بەستۆڕە سەربە شارۆچکەی پیرمام سەربە پارێزگای هەولێر کەوتووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر کۆنترین گوندە لە سنووری شارەدێی بەستۆڕە هەرووەها گەورەترین گوندە لە ڕووی دانیشتووان و سنووری جوگرافاشەوە ، گەرچی بە دەیان ساڵ بە بەستۆڕە کۆنترە بەڵام ئێستا گوندێکە سەر بە بەستۆڕە. لە سەرەتادا چەند بنەماڵەیەک لەو گوندە ژیاون یەکەم بنەماڵە لەوێ ژیابێت بنەماڵەی عومەر ئاغای سێوەکەیە کە هەر لەو شوێنە لە دایک بووە و لە 1923 تاوەکوو مردنی ئاغای ئەم گوندە بووە کە پێش خۆی حەسەن ئاغای باوکی ئاغای گوندی سێوەکە بووە ، دوای عومەر ئاغا ، مامەند ئاغا و حەسەن ئاغا کوڕەکانی تری عومەر ئاغا لەوێ ژیاون، جگەلە ئەوان چەندان بنەماڵەی تریش لەوێ ژیاون بەڵام ئەوێان جێ هێشتووە و کەسانی تر هاتوون بۆ ئەو شوێنە و لە ئێستادا چەندان هۆز و کەسانی دیکەی تێدایە کە لە ڕابردوو لەوێ نەژیاون .
موختارەکانی سێوەکە
لە دوای حەسەن ئەبابەکر ئاغا و عومەر ئاغا و مامەند ئاغا، موختارەکانی سێوەکە بریتین لە عەلی عومەر ئاغا دوای ئەو حاجی ئەحمەد دوای ئەو سیامەند مامەند ئاغا موختاری ئەو گوندە بوون
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (Mawalo) سەبارەت بە (گوندی سێوەکە) لە:#23-06-2024# [1]