ئاوسانی لیمفەگرێکانی ناوچەی مل چییە؟
ئامادەکردن: د. دیلان عارف عەلی
لیمفە گرێکان سیستەمێکی بەرگری گرنگن لە لەشی مرۆڤدا، بەتەواوی لەشدا بڵاوبوونەتەوە جگە لە مێشک. زۆرترینیشیان دەکەونە ناوچەی سەر و مل.
- لیمفەگرێکان دەورێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی لەش دژی بەکتریاو ڤایرۆسەکان.
- هەڵئاوسانی لیمفەگرێکانی مل بەهۆی هەوکردنی ڕاستەوخۆی لیمفەخانەکانی ئەو شوێنەوە درووستەبێت، بەهۆی بەکتریا یا ڤایرۆسەوە.
- چەندین هۆکار و نەخۆشیش هەن کە ئەبنە هۆی هەڵئاوسانی ئەم لیمفە گرێیانە لە ناوچەی سەرو مل وەک:-
- هەوکردنی قوڕگ.
- پەتای وەرزی.
- هەوکردنی گوێیەکان.
- هەڵئاوسان و هەوکردنی بۆریچکە هەوایەکانی سنگ.
- هەوکردنی لیکە ڕڕژێنەکان.
- بوونی هەندێ جۆری شێرپەنجە لە ناوچەی سەرو مل وەک شێرپەنجەی لیکە ڕژێمەکان ، غودە ، شێرپەنجەی پێست.
- نەخۆشی سیل.
- هەندێک نەخۆشی تایبەت بە بەرگری لەش.
- بۆ دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتە پزیشکی پسپۆڕ چەندین پشکنینی تایبەتی پێویستە بۆ دیاریکردنی هۆکاری حاڵەتەکە وەک:-
- پشکنینی جەستەی.
- پشکنینی تیشکی وەک Ct scan ، MRI.
- وەرگرتنی نموونەیەک لە شانەی لیمفەگرێکە بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی نەخۆشی شێرپەنجە.
- چارەسەری حاڵەتەکە پشت دەبەستێت بەهۆکاری هەڵئاوسانەکەو پزیشکی پسپۆڕ چارەسەری پێویست دیاری دەکات. [1]