ناونیشانی بابەت: نەخۆشی ملەخڕە (Mumps) چییە؟
ئامادەکردن: د. دیلان عارف عەلی
نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە، کەتووشی لیکەڕژێنی نیکافی دەبێت کە دەکەوێتە بەردەم گوێیەکان، کە بەهۆیەوە ئەو لیکەڕژێنە ، تووشی ئاوسان دەبێت.
- ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی تایبەت بەو جۆرە ڤایرۆسەیان وەرنەگرتووە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بەو نەخۆشییە.
- ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی کۆکەو پژمینی کەسی تووشبوەوە دەچێتە هەواو لەو ڕێگەیەوە بۆ کەسی بەرانبەر دەگوازرێتەوە، یا بەهۆی بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی تووشبوەوە.
=KTML_Bold=نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە بە گشتی لە هەڵامەت دەچێت وەک:-=KTML_End=
- تا و سەرێشە.
- ئازاری ماسوولکەکانی لەش.
- نەمانی ئیشتیهای خواردن.
- هەڵئاوسانی ڕژێنەکە دوای چەند ڕۆژێ لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەست پێدەکات بەئاوسانی لایەک یا هەردولای دەموچاو و هەستکردن بە ئازار.
- ئەم نەخۆشییە چارەسەرێکی بنەڕەتیمان نییە، بەڵام ئەکرێ ڕێنمای بدەین بە نەخۆشەکە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی وەک:-
- بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن.
- پشوودان هەرچەنێک بتوانێت.
- بەکارهێنانی کیسێک سەهۆڵ یا پارچە پەڕۆیەکی گەرم بۆ شوێنی ئاوساوییەکە.
- جیاکردنەوەی کەسی تووشبوو لە کەسانی دەوروبەر تا کۆرسی نەخۆشییەکە تەواودەبێت.
- ئەگەر کەسی تووشبوو منداڵ بوو ئەم نیشانانەی هەبوو باشترە سەردانی پزیشک بکات:-
- تای زۆر بەرز.
- بەباشی خواردن و خواردنەوەی بۆ نەخورێت.
- ئازاری ناوسک.
- ئاوسان و ئازاری گوونەکان. [1]