#چیا نەوشیروان مستەفا#، کوڕی ڕێکخەری کۆچکردووی پێشووی #بزووتنەوەی گۆڕان#، ئامادەنەبووە لە کۆبوونەوەی شاندی بزووتنەوەکە و #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی بەشداربێت.
لەمیانی پەیوەندییەکان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و شاندەکەی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان، داوا کراوە چیا نەوشیروان مستەفاش بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.
دوای ئەوەی چیا نەوشیروان مستەفا لەو بابەتە ئاگادارکراوەتەوە، ڕاستەوخۆ ڕەتیکردووەتەوە، کە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک بکات، کە پەیوەندی بەوەوە نەبێت.
چیا نەوشیروان مستەفا باسی لەوە کردووە، کە لەناو گۆڕان هیچ بەرپرسیارێتیەکی نییە، بۆیە نایەوێت بەشداری کۆبوونەوەیەک بکات، کە پەیوەندی بە گۆڕان و سیاسەتی بزووتنەوەکەوە هەبێت. [1]