=KTML_Bold=سەرۆکى حکومەت دواین دەرفەتی بۆ گەڕانەوەى تیمى یەکێتیى لە حکومەت ڕاگەیاند=KTML_End=
#مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەو دەستپێشخەرییەی ئێوارەى ڕۆژی دووشەممە، #20-03-2023#، بە بۆنەى نەورۆز، کردی و داوای لە تیمى یەکێتى لە حکومەت کرد بگەڕێنەوە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران و کێشەکانى نێوانیان لە ئەنجوومەنى وەزیران چارەسەر بکەن. لە دواین دەرفەتەکانی سەرۆکی حکومەت بووە بۆ یەکێتی.
دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، وەک دواین دەرفەت بووە بۆ تیمى یەکێتیى بۆ گەڕانەوەیان بۆ حکومەت، چونکە سەرۆکى حکومەت پێیوایە بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکان بەم شێوەی ئێستا کاریگەرى لەسەر بەڕێوەچوونى بەرنامەى کارى ئەنجوومەنى وەزیران هەیە و ناکرێ وەزیر لە وەزارەتەکەى کار بکات، بەڵام نەیەتە کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى وەزیران.
دواى دەستپێشخەرییەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ جێگرتنەوەى وەزیرەکانى یەکێتیى دوو بژاردە دەخاتەڕوو، کە ئەوانیش دانانى وەزیرى دیکەیە لە شوێنى وەزیرەکانى یەکێتیى بە وەکالەت، یاخود گوڕێنى وەزیرەکانى یەکێتیە، بەڵام ئەوەى دووەمیان پێویستى بە پەڕڵەمانى کوردستانە و ئەستەمە بتوانرێت لە ئێستادا جێبەجێبکرێت. [1]