ناونیشانی بابەت: هەستیاری لە وەرزی پایزدا چییەو؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
- بەهۆی وشکبوون و گۆڕانی کەشووهەوا لە وەرزی پایزدا ، زۆربەی کەس تووشی هەستیاری و حەساسێت دەبن کە بەهۆیەوە هەست بە ناڕەحەتی ئەکەن.
- هەستیاری بریتییە لە کاردانەوەی سیستەمی بەرگری لەشمان دژی مادەیەکی بێگانە کە هاتبێتە لەشمانەوە.
=KTML_Bold=نیشانەکانی سەرەکییەکانی هەستیاری ئەم وەرزە ئەمانەن:=KTML_End=
- ئاو لێهاتن لە لووت.
- چاوت ئاو دەکات.
- پژمین.
- کۆکە.
- خورانی چاو و لووت.
- دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش لەژێر چاودا.
=KTML_Bold=چۆن چارەسەری دەکەیت؟=KTML_End=
- کاتێک ماڵ بەجێدەهێڵیت دەمامک ببەستە.
- بۆ ماوەی پێنج خولەک هەڵمی ئاوی گەرم هەڵبمژە.
- زووزوو دەستەکانت و ڕوخسارت بشۆ بۆئەوەی تۆز و خۆڵ نەچێتە لوتتەوە.
- گەر ئەوانە چارەسەریان نەکرد پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ چارەسەری پێویست. [1]