ناونیشانی بابەت: ئەو خۆراکانەی کە گرنگن بخورێن لەکاتی تووشبوون بە قورگ ئێشە
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
- شلەمەنی:- بۆ هێشتنەوە لەش بەتەڕی و بەتایبەتی لەکاتی نەخۆشی زۆر پێویستە شلەمەنی زۆر بخورێتەوە. چونکە شلەمەنییەکان یارمەتیی ڕوپۆشی ناوەوەی قوڕگ دەدەن هەمیشە تەڕبن و بەمەش یارمەتیی لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکانی ئەو شوێنە دەدەن کە ئەبنە هۆی ئازاری قوڕگ و تووشبوون بەپەتا.
- شۆربا:- ئەم شۆربایە بە یەکێک لەخواردنە هەرە کۆنەکان دادەنرێت کە بەکارهێنراوە بۆ پەتاو قوڕگ ئێشە. چونکە بەئاسانی دەتوانرێت قوتبدرێ و ئەو خوێیەشی کە تێیدایە یارمەتیی هێورکردنەوەی قوڕگ دەدات، هەروەها گەر بێت و چەند سەوزەیەکیش لەو شۆربایەدا هەبێت ئەوە سوودی تەندرووستی زۆرتر دەبێت. [1]