ناو: دیار
نازناو: ئەندازیار دیار
ناوی باوک: شەوقی میرزا کەریم
ڕۆژی لەدایکبوون: #24-05-1966#
ڕۆژی شەهیدبوون: #19-01-1995#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #کۆتەڵ# ی شارۆچکەی #دوکان#
$ژیاننامە$
لە (24 / 5 / 1966 ) لە بنەماڵەیەکی ناوداری شاری سلێمانی لە گەڕەکی ( دەرگەزێن ) لە شەقامی کاوە لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی نیشتمانی تێکەڵ تەواوکردووە و ناوەندی لە ( وەتەن ) ی کوڕان تەواوکردووە دواناوەندی لە دواناوەندی سلێمانی تەواوکردووە .
پاشان ساڵی ( 1983 – 1984) چۆتە کۆلێژی ئەندازیاری بەشی میکانیک لە زانکۆی موسڵ.
لە ساڵی ( 1990 ) دا خوێندنی زانکۆی تەواوکرد.
شەهید دیار لە کۆڕەوەکەدا لەگەڵ دکتۆر یادگاری برای لە (گۆخڵان ) خزمەتێکی زۆری ئەو خەڵکە ئاوارەیان کرد و یارمەتییان دەدان.
ساڵی (1992 – 1993) چۆتە دەزگای شێڵتەر (shelter) کە دەزگایەکی خێرخوازی بووە تیایدا خزمەتێکی زۆری هەژارانی کردووە بە تایبەتی هەژارانی ناوچەی #هەورامان# .
پاشان چۆتە ڕێکخراوی خێرخوازی کەیر (care) ی ئوستڕالی و تیایدا یارمەتیی ئاوارە و هەژاری داوە. بە دابەشکردنی نەوت و خواردن زۆرترینی ناوچەکانی #ڕانیە# و#قەڵادزێ# عەشایەری ئەو ناوچەیە بە تایبەتی میراودەلییەکان شایەتی حاڵن.
لە ئێوارەی ( 19- 01 1995) لە کاتی گەڕانەوەیان لە دابەشکردنی نەوت لە ڕێگای دوکان _ کۆتەڵ دەستێکی چەپەڵ و تیرۆر و تاوان هێرش دەکەنە سەریان و دەستبەجێ شەهیدی دەکەن.[1]