جۆری وشە: ناو
واتا: کوند
کوند: (هەنبانە بۆرینە)
1-کلک قوڵە
2-بووم؛ باڵندەیەکە بە شەو دەردەکەوێ بە شووم بەناوبانگە؛ بوو
نموونەی هۆبراوە:
خاڵەکۆکۆمە، خاڵەکۆکۆمە
منیش وەکوو تۆ ناڵە و ڕۆڕۆمە
منیش لە تاو یار هەر هاتوچۆمە
جێگام سەر شاخ و بن دار و چۆمە
#کەمال ڕەحمانی#
هاوواتا: (فەرهەنگی کاوە)
بادەقووش؛ بایەقووش؛ باێەقووش؛ بوو؛ بووک؛ بووم؛ بەلەکانْگ؛ بەلەکانەک؛ بەم؛ پەپووک؛ پەپوەکەرە؛ تۆت؛ تۆتاک؛ تۆتک؛ کوند؛ کوندەبوو؛ کوندەبەبوو؛ کوندەپەپوو؛ کوننەبەبوو؛ کونەبوو.
فارسی: آگو [1]
کوندەبەبوو: (فەرهەنگی خاڵ)
باڵندەیەکی گۆشتخۆری دەنووک قولاپەیی چاوجوانە، هەر لە چۆڵی و کەلاوە دادەنیشێنەوە.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!