پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە ڕەگەزە خۆراکییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ کەسانی ڕۆژووگر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکات کە لە ماوەی ڕۆژووەوەکەدا ڕوودەدات و بتوانێت وزەی پێویست بۆ جەستە دابین بکات.
لێرەشدا ئاماژە بە چەند خۆراکێک دەکەین کە هێز و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و پێویستە ڕۆژووگران گرنگی بە خواردنی بدەن:
=KTML_Bold=خورما=KTML_End=
بەشێکی گرنگی خواردنەکانی مانگی ڕەمەزان پێکدەهێنێت، وە کاریگەرییەکی ئەفسوناوی هەیە، بەشێوەیەک بڕێکی گونجاو لە گلوکۆز بۆ ڕۆژووان دابین دەکات و وادەکات کەسەکە بە درێژایی ڕۆژەکە چالاک دەکات.
=KTML_Bold=شوتی=KTML_End=
یارمەتیدەرە لە بەشێداریی هێشتنەوەی جەستەی کەسی ڕۆژووگر بەدرێژایی ڕۆژێکی تەواو.
=KTML_Bold=سێو=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی، هەروەک یارمەتیی بەشێداریی هێشتنەوەی جەستە دەدات.
=KTML_Bold=نان=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کاربۆهیدرات، دەتوانرێت نانێک بخورێت کە لە دانەوێڵەی جۆراوجۆر درووستکراوە بۆ ئەوەی سوودی زیاتر بەدەستبهێنیت.
=KTML_Bold=مۆز=KTML_End=
وادەکات ماوەیەکی زۆر هەست بەتێریی بکرێت و بڕێکی زۆر لە ڕەگەزە خۆراکییەکان بە جەستە دەبەخشێت.
=KTML_Bold=پەتاتە=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کاربۆهیدرایت و زۆر پێویستە بۆ ئەوەی جەستە بە چالاکیی و وزەوە بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=کەرە=KTML_End=
بۆ تەندرووستیی ڕیخۆڵەکان بەسوودە و ئەو بەکتریایەی لەناویدایە هاوکاریی ڕۆژووگرتنێکی ئارام دەدەن.
=KTML_Bold=نۆک=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان و وادەکات کەسەکە ماوەیەکی زۆر هەست بەتێریی بکات. [1]