مێشکی مرۆڤ ئەندامێکی هەتا بڵێی ئاڵۆزە، نزیکی سەد ملیار نیورۆن کە سەد تریلیۆن پەیوەندی لەنێوانیاندا هەیە، هەموو پێکەوە هەڵدەستن بە ڕێکخستنی گشت کردارەکانی جەستە، هەر لە لێدانی دڵ و هەناسەدان و جوڵاندنی جەستە و ڕێکخستنی پەستانی خوێنەوە هەتا بیرکردنەوە و یادگە و حەز و ئارەزوو، ئەمانە هەمووی لە مێشکدا ڕێکدەخرێن، تەنانەت هەستکردن بە پێناسی کەسی واتە تۆ کێیت و کێ نیت و جیاکردنەوەی جەستەی خودی تۆ لە کەسانی چواردەورت و ئەو ژینگەیەی تێیدایت دووبارە لەنێو ئەم ئەندامەدا ڕێکدەخرێت.
سەد ساڵی ڕابردوو وەرچەرخانێکی گەورەبووە بۆ تێگەشتن لەم ئەندامە ئەویش لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی.
=KTML_Bold=یەکەم:-=KTML_End= بەهۆی بەرەوپێشچوونی توانای بینینمان بۆ خودی کردارەکان و پێکهاتەکانی ئەم ئەندامە لە کاتی کارکردندا لە دۆخە جیاوازەکاندا.
درووستبوونی هەندێ ئامێری وەکوو MRI و EEG بەتایبەتی MRI هەردوو شێوەی fMRI و MR Spectroscopy زانیاری بێوێنەیان بە زانایان بەخشی دەربارەی مێشک.
لە fMRI زانایان پشت بەو ڕاستییە ئەبەستن کە لەکاتی چالاکی مێشک ئەو بەشەی مێشک کە زۆرتر چالاکە زۆرتر خوێنی بۆ ئەڕوات، بەم شێوەیە زاناکان ئەزانن کە لە کاتی کام کردار کام بەشەی مێشک چالاکە.
بەهۆی MR spectroscopyەوە زاناکان ئەتوانن تا ئاستی بایۆکیمیایی نیورۆنەکان بڕۆن، بۆ نموونە بەهۆی MR spectroscopyەوە زاناکان ئەزانن لەنەخۆشی ئالزهایمەردا ڕێژەی ئاسێتیڵ کۆڵین لە مێشکی نەخۆشەکاندا کەمدەکات، هەر بۆیەش یەکێ لە چارەسەرەکانی ئالزهایمەر بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان ئەو دەرمانانەن کە ئاسێتیڵ کۆڵینی ناو مێشک زۆردەکەن وەک:- donepezil، rivastigimin....
لە ئێستادا تەنانەت مێکانیزمی زۆر وردتریش هەیە، بۆ نموونە Single-Unit Recrordingمان هەیە کە توانای پێوانەکردنی تەنانەت یەک نیورۆنی هەیە.
=KTML_Bold=دووەم:-=KTML_End= ئاسانی گواستنەوەی داتا و زۆربوونی داتا لەسەر نەخۆشییەکانی مێشک، یەکێ لە ڕێگا هەرە ناسراوەکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر مێشک لە ڕێی نەخۆشەوەیە، بۆ نموونە گەر نەخۆشێ ئازار بە بەشێکی دیاریکراوی مێشکی گەشتبێت یان شوێنێکی لەناوچووبێت تێبینی ئەوە دەکەین کەوا ئەو نەخۆشە توانای ئەو کردارانە لە دەست دەدات کە پەیوەندی بەو بەشەوە هەیە.
نموونەیەکی زۆر باو، ئەو کەسانەی تووشی جەڵدەی مێشک دەبن و بابڵێین بەشی لای ڕاستی precentral gyrusیان لەناو دەچێت، چیتر ناتوانن کۆنتڕۆڵی ماسوولکەکانی لای چەپیان بکەن. ئاواهی ئێمە بۆمان دەردەکەوێت کەوا بەشی ڕاستی precentrl gyrus بەرپرسە لە ماسوولکەکانی بەشی چەپی جەستە.
نموونەیەکی تری زۆر بەناوبانگ نەخۆش Henry Molaisonە کە بەهۆی ئەوەوە تێگەشتنی زاناکان بۆ یادگە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی.
بەهۆی ئەم جۆرە داتایانەوە زاناکان ئەناتۆمی ناو مێشکیان بۆ چەند بەشێک دابەش کردووە، وە هەر بەشەو کرداری تایبەتیان داوەتە پاڵ، بۆ نموونە بەگشتی Hippocampus بۆ یادگە، Thalamus بۆ گواستنەوەی هەست، nucleus accumbens بۆ هەستی پاداشت، amygdala بۆ وەڵامدانەوەی ترس...هتد.
بەڵام لە ڕاستیدا بەپێ تازەترین لێکۆڵینەوەکان ئەم مۆدێلە بۆ لێکدانەوەی کارەکانی ناو مێشکی ئێمە مۆدێلێکی تەواو ڕاست نییە.و کەموکووڕی تێدایە.
بۆ نموونە:- ڕەسڵ پۆڵدراک لە زانکۆی ستانفۆرد لەگەڵ تیمەکەی بە بەکارهێنانی AI دەیان ویست کرداری نیورۆنەکان بپێون لە کاتی هەستپێکردن و یادگە (مێمۆری) ئەوەی بۆیان دەرکەوت ئەوەبوو کەوا بەپێی AIیەکە جیاوازیەکی ئەوتۆ لە کردارە نیورۆییەکانی ئەو دوو جۆرە کۆنسێپتە جیاوازەدا نەبوو.
لەلایەکی ترەوە زۆر بەشی مێشک لە زۆر کرداردا بەکاردێن کە لە ڕاستیدا پەیوەندیان نییە بەو کردارانەوەی کەوا پێشتر بۆیان دیاری کراوە.
بۆ نموونە primary visual cortex هێندەی زانیاری دەربارەی جوڵەی زیندەوەرەکە هەڵگرتووە هێندە زانیاری لەسەر هەستکردن لێکناداتەوە کە گوایە بەحساب ئەمە سەنتەری بینینە.
یان ئەندامێکی وەکوو Cerebellumکە هەموو کەس وای لێکدەداتەوە کاری ڕێکخستی جوڵە و باڵانسە، کەچی دەورێکی گرنگیشی هەیە لە ڕێکخستنی سۆزەکان و سەرنج و لێکدانەوەی زمان.
تەنانەت لێکۆڵینەوەیەکی تر ئەوەی دەرخستووە بۆ چاو تروکاندنێک ئێمە دوو لەسەر سێی مێشکمان بەکارئەهێنین.
کێشە هەرە سەرەکیەکە کە بووەتە هۆی درووستبوونی ئەم هەڵەتێگەشتنانە؛ تێڕوانینی مرۆڤانەمانە بۆ خودی مێشکی خۆمان.
زمانی ئێمە کۆمەڵێک وشەی تیایە وەکوو: بیرکردنەوە، بیرکەوتنەوە، سەرنجدان، زمان، ترس...هتد. بوونی ئەم وشە مرۆییانە وای لە ئێمە کردووە کە ئەم وشانە بکەین بە ڕێبەرمان بۆ تێگەشتن لە مێشکمان، هەر بۆیەشە زاناکان لەبری هەوڵبدەن لە خودی مێشک وەکوو خۆی تێبگەن، دێن هەوڵدەدەن نەخشەی ئەم وشە مرۆییانە بدۆزنەوە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە تێگشەتنی ئێمە بەسەر مێشکدا ناتوانرێت بچەسپێنرێت.
=KTML_Bold=کێشە لە مۆدێلی نوێ:=KTML_End=
هەمیشە ئاسانە شتێک بڕوخێنیت بەڵام درووستکردنی شتێکی باشتر لە شوێنی کارێکی زۆر ئەستەمە، هەر بۆیە لابردنی ئەو مۆدێلە کۆنە بۆ مێشک و دانانی مۆدێلێکی ڕاستتر کارێکی وا ئاسان نییە.
بەپێی پۆڵدراک دەکرێت مۆدێلێک بۆ مێشک دابنرێت کەوا پەیوەست بێت بە شێوەی هەژمارکردنی (computation) مێشکەوە، هەمووان ئەزانن مێشک وەکوو ئامێرێکی ژمێریاری وایە کە بەردەوام داتای ناوەکی دەرەکی لێکدەداتەوە، دەکرێت مۆدێلێکی بیرکاری بۆ ئەم لێکدانەوانە دابنرێت و کردارە هزریەکانی مێشکی پێ لێکبدرێتەوە.
کێشەی سەرەکی ئەم جۆرە لێکدانەوەیە ئەوە دەبێت، ئەو کات زمانی ئێمە لە ئاستیدا بێتوانا ئەبێت و ناتوانێت وەسفی مۆدێلێکی لەو جۆرە بکات، هەرئەمەش وا دەکات بۆ مرۆڤ ئاڵۆزبێت تێگەشتن لێی.
یەکێکی کە لە ڕێگاکانی کە درووستکردنی کۆمەڵێک کۆنسێپت و کەتەگۆریە لە ڕوانگەی پەرەسەندنی بڕبڕەدارەکانەوە، زانا پاوڵ سیسێک و چەند زانایەکی کە خەریکی ئەم ڕێگەیەن.
لە کۆتاییدا کێشەیەکی کە هەیە ئەویش وەک کراکاوەر دەڵێت:- (لەوانەیە زانیاری زۆرترت دەستبکەوێت، بەڵام لەوانەیە چیتر نەتوانیت لەخۆت تێبگەیت.)
کاتێ ئێمە بیر لە مێشک دەکەینەوە ڕاستەوخۆ ویستمان بەرزەبێتەوە، بۆ نموونە لە خۆمان دەپرسین: من چیم لێدێت کە ئەکەومە خۆشەویستییەوە؟ چیم لێدێت کە ئەترسم؟ یان کە دڵخۆشم؟.
بۆیە لەوانەیە بگەین بە مۆدێلێک کە توانای هەبێت پێشبینی زۆر باشتر بکات بەڵام ئەو پێشبینیانە بۆ ئێمە زۆر بێمانابێت و هیچی لێتێنەگەین.[1]