چ باکمە، کوڕەکەچەڵ کاکمە.
کوڕەکەچەڵ: کەسایەتییەکی ناو ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردییە، پاڵەوانی گەلە، دژی ستەمی دەسەڵات دەجەنگێ، پارێزگاریی کە مافی هەژاران دەکات. باک: بێمنەتی کەسێک بەرانبەر کارێک یان شتێک. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی ستەملێکراوە کە پەنا بۆ کەسێک دەبات پشتیووانی لێبکات، بەهۆیەوە ڕزگاری بێت. [1]