چ کێوژێ، چ مێوژێ.
کێوژ: کەویژ، پێوان، فەرهەنگی (هەنبانە بۆرینە) مێوژ: ترێی وشککراوی بەرهەتاو. فەرهەنگی (شێخانی) پێشوان دەڵێن: کابرایەکی هەورامی حەزی لە مێوژ ئەبێ، ئەچێ تۆزێک بکڕێ، لە ڕێگە دەنکە مێوژێک ئەدۆزێتەوە و ئەیخوا، ئارەزووی دادەمرێتەوە و پێویستی بە کڕینی مێوژ نییە، دەڵێت: چ کێوژێ، چ مێوژێ. واتە: گەر بە کەم ئارەزووت دامرکێتەوە، پەنا بۆ زۆر مەبە. [1]