ناونیشانی بابەت: نەخۆشی سوورێژە لە منداڵان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت و لە ڕێگەی هەناسەوە و کۆکە و بەریەک کەوتن بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە.
- نەخۆشییەکی کوشندەیە و ساڵانە نزیکەی 20ملیۆن منداڵ لە جیھاندا تووشدەبن.
=KTML_Bold=نیشانەکان:=KTML_End=
تا، پەڵەی سوور لەسەر پێست، کۆکە، سووربوونەوەی چاو و ئاو لە لوت ھاتن دیارترینیانن لەگەڵ بێتاقەتی و بێھێزی.
=KTML_Bold=ئاڵۆزکارییەکانی سوورێژە:=KTML_End=
1- هەوکردنی بۆرییەکانی هەوا و سییەکان.
2- هەوکردنی گوێ.
3- هەوکردنی پەردەکانی دەماخ، تەنانەت ھەندێ جار ئەبێتە ھۆی لەدەستدانی بیستن و بینین.
4- مردن بە نەخۆشی سوورێژە ھەیەو بۆیە نەخۆشییەکی کوشندەیە.
=KTML_Bold=چۆنێتی ڕێگریکردن لەم نەخۆشییە:=KTML_End=
گرنگترین ڕێگای خۆپارێزی کوتانی منداڵانە لە دژی سوورێژە بۆیە زۆر گرنگە کوتانەکانی منداڵەکەت لەکاتی خۆیدا بکەیت.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
چارەسەرێکی دیاریکراو نییە بە پێی نیشانەکانی نەخۆشییەکە چارەسەری ئەدەینێ وەکوو پاراسیتامۆڵ و ڤیتامین A، دەرمانی تایبەت بەکۆکە و زۆر جار واپێویست دەکات نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە بخەوێنرێت.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= ئەوانەی کە مەترسیدارن: منداڵی خوار نۆمانگ، ئەوانەی کە کوتانی دژ بەسوورێژەیان وەر نەگرتووە، ھەروەھا ژنانی دووگیان. [1]