پیرۆزبایی #یەکێتیی نەتەوەی کوردستان# بە بۆنەی ساڵیادی دامەزارندی #حزبی شیوعی کوردستان# و #حزبی شیوعی ئێراق#
بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی ئێراق
$پیرۆزبایی$
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی
بە بۆنەی (68) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (حزبی شیوعی کوردستان) و (حزبی شیوعی ئێراق) ، بەناوی خۆمان و تەوای ئەندام و لایەنگرانی یەکێتییمان YNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.
بەڕێزان:
هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی ئێراق، لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێکۆشانیان، بە درێژایی مێژوو لە گۆڕەپانی سیاسی جێ پەنجەیان لە خەبات دژی داگیرکەران و دوژمنان هەبوو و هەموو کات خەباتیان کردووە بۆ بە دیهێنانی مافەکانی گەل و چینی کرێکار و نەدار و هەژار، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشماندا گرنگە یەکڕیزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەکانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلەکەمان و پاراستنی دەسکەوتەکانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێکی تر، جەخت دەکەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان.
هەر سەرکەوتووبن... لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نەتەوەیی کوردستان# YNDAK
[1]