سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو #حزبی شیوعی کوردستان# و #حزبی شیوعی ئێراق# دەکات
ئەمڕۆ هەینی 31 ی ئادار، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و ئێراق، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو حزب کرد، کە ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و ئێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام ولایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و ئێراق دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و ئێراق، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی ئێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە. ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانیاندا بەردەوام بن لەپێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە ئێراقدا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#2023-03-31#
[1]