ناونیشانی بابەت: ئایا سەلامەتە سوڕی مانگانەم دوا بخەم بە بەکارھێنانی حەبی مەنع؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە ڕێپێدراوە حەپی مەنع بەکاربھێنیت، ئەوا دەتوانیت بۆ مەبەستی دوا خستنی سوڕی مانگانەش بەکاریبھێنیت.
=KTML_Bold=حەبی مەنع نابێت ئەو کەسانە بەکاری بهێنن کە:-=KTML_End=
- نەخۆشی دڵیان ھەیە.
- کێشەی خوێن مەیینیان ھەیە لە بۆریەکانی خوێن.
- شەقیقەیان ھەیە.
- ئەو کەسانەی کە چەوریان زۆر بەرزە.
- ئەوانەی زۆر قەڵەون.
- ئەوانەی جگەرەکێشن.
- تەمەنیان لەسەروی 35 ساڵەوەیە.
بۆیە پێش بەکارھێنانی ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەو پێویستە لەژێر چاودێری پزیشک بەکاری بهێنیت. [1]